ئەردۆغان ڕایگەیاند سوپای وڵاتەکەی ئامادەی هێرش بۆ سەر کوردەکانە، بەڵام چی دیکە بەدوای لەناوبردنی حکومەتی بەشار ئەسەد نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دوای زیاتر لە دە ساڵ بە شێوەی فەرمی لە سیاسەتی لەناوبردنی حکومەتی بەشار ئەسەد پاشەکشێی کرد و ڕایگەیاند تورکیا بەدوای لەناوبردنی ئەسەد نییە.

بە پێی ئەم راپۆرتە، ئەردۆغان لە کاتی گەڕانەوەی لە سەفەری ئەردۆغان بە هەواڵنێرەکانی وت: ئێمە ئاوەها بابەتێکمان نییە کە ئەبێ ئەسەد ئەبێ لەناو بچێت یان نا. هەموو ئەو هەنگاوانەی کە ئێمە لەگەڵ ڕووسیا لە باکووری سووریا و ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوای فرات هەڵمانناوە، بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم بووە.

ئەردۆغان دووبارە جەختی کرد کە بۆ دەسپێکی هێرشێکی سەربازی نوێ بۆ سەر ناوچەی ژیر کۆنترۆڵی کوردەکان ئامادەیی هەیە. ناوبراو هەروەها پاگەندەی کرد کە حکومەتی بەشار ئەسەد بە بازرگانی نەوت بەستێنی بۆ دابین کردنی دارایی گرووپە کوردییەکان خۆش کردووە و لەسەر ئەو بابەتەش لەگەڵ پووتین گفتوگۆی کردووە. ناوبراو وتی: سەرچاوەی ئەو پارانە ڕژێمی سووریایە. ئێمە چی دیکە نامانەوێت ئەو بابەتە دوا بخەین. ئێمە چاومان نەبڕیوەتە سەر خاکی سووریا. خەڵکی سووریا برای ئێمەن.