ساڵح موسلێم پێی وایە قسەکانی وەزیری دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە ئاشتی لەگەڵ دەوڵەتی سووریا نیشانەی گۆشەگیری سیاسی تورکیا و لە ڕووی داماوییەوەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قسەکانی مەولوود چاوش ئۆغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە پێداویستی ئاشتی نێوان ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و حکومەتی ناوەندی ئەو وڵاتە و ئەنقەرە و دەیمەشق، کارنداوەی توندی ئۆپۆزیسیۆنی سووریای بەدواوە بوو.

ساڵح موسلێم ڕێبەری پارتی یەکێتی دیمۆکراتیکی سووریا و لە ڕێبەرانی باڵای کوردی سووریاش لە کاردانەوە بە ئەو قسانە، ئەوەیان بەهۆی سەرلێشێواوی تورکیا و شکستی سیاسەتەکانی ئەو وڵاتە لەسەر سووریا وەسف کرد.

ناوبراو بە ماڵپەڕی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریای ڕاگەیاند کە ئاوەها لێدوانێک لە ئەم ماوە زەمانییەدا نیشانەری شکستی سیاسی تورکیایە.

ناوبراو زیادی کرد کە تورکیا ئێستاکە هیچ هاوپەیمانێکی نییە و لەلایەن ڕۆژاواوە دوورەپەرێز بووەتەوە.

ناوبراو سەبارەت بە ڕوانگەی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا ، هەمبەر ئاشتی وتی: ئاشتی چەمکێکی بەربڵاوە و لە ئێستادا ئەگەری نییە.