بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی لە وەڵام بە نامەی زیاد نەخاڵە ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی فەلەستین، بەرخۆدان دلێرانەی جەهادی ئیسلامی هۆی بەرز بوونەوەی پێگەی ئەو بزووتنەوە لە بەرخۆدان و پووچەڵ کردنەوەی پیلانی ئیسرائیل و شکاندنی پشتی ئەو ڕژێمە وەسف کرد و بە جەخت لەسەر یەکپارچەیی هەموو گرووپە فەلەستینییەکان، وتی: دوژمن ڕوو لە کزی و بەرخۆدانی فەلەستین ڕوو لە بەهێز بوونەوەیە.
شیاوی باسە کە زیاد نەخالە لە نامەیەکدا ئاماژەی دابووە سەر بەشداری بەربڵاوی گیانفیدایانی فەلەستینی بەتایبەتی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی و لقی سەربازی سەریا قودس لە سەرتاسەری فەلەستین و بەتایبەتی غەززە لە شەڕ دژی ئیسرائیل.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاندبوو پیلانی دوژمن دروست کردنی کێشە لە نێوان هێزاکەنی بەرخۆدانە.