بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەوڵەتی ئەمریکا لە مانگەکانی ڕابردوو هێرشی ئاسمانی بۆ سەر کوردەکانی سووریای زیاد کردووەتەوە. ئەو هیرشانە بووەتە هۆی کوژرانی ژمارەیەکی بەرچاو لە هێزە کوردییەکان لەوانە چەند بەرپرسی باڵای هێزەکانیان.
بەرپرسانی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا داوای لە وڵاتانی ڕۆاژوایی کردووە بە دروست کدنی ناوچەی قەدەغەی هاتوچۆ لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی هێزە کوردییەکان ڕێگری بکەن لە هێرشی ئاسمانی تورکیا لەوانە هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سەربازی ئەو وڵاتە بۆ سەر ئەو ناوچە.
سینەم محەمەد، نوێنەری ئەنجومەنی دیمۆکراتیکی سووریا داوای کرد پارتەکانی ئەندامی ئەنجومەنی دیمۆکراتیکی سووریا داوایان لە ئەمریکا کردووە ناوچەیەکی ئەمن و قەدەغەی هاتوچۆ لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانیس سووریا پێک بێت. بەڵام فاکس نیوز پاگەندەی کرد کە ئەمریکا ئەو ئایدیایەکی ڕەت کردووەتەوە.