بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک وێڕای جەخت لەسەر بەروەڕوو بوونەوەی بەردەوام لەگەڵ کۆچبەری نایاسایی، ڕایگەیاند: لە 7 مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 59 هەزار و 40 کۆچبەری نایاسایی لە وڵاتەکەی دەرکردووە.
بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، ئەو ڕەقەمە لە چاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو، 136 لەسەد زیادی کردووە.
بە ڕاپۆرتی ئەناتۆڵی، هەروەها لە 7 مانگەی یەکەمی ئەمساڵدا بە گشتی 35 هەزار و 728 هاووڵاتی ئەفغانستان بە 144 گەشتی تایبەت نێردراونەتەوە وڵاتەکەیان. لە ئەو ماوەیەدا 7 هەزار و 214 کۆچبەی نایاساییش لە 2 گەشتی تایبەتدا گەڕێندراونەتەوە پاکستان.
هەروەها ڕاگەیێندراوە کە لە ئەو ماوەیەدا بەر بە چوونی 183 هەزار و 934 هاووڵاتی بیانی بۆ تورکیا گیراوە.