هێرشی مووشەکی کرایە سەر کۆنسوڵگەریی تورکیا لە موسڵ و دواتر بنکەیەکی سەربازیی تورکیاش کرایە ئامانج.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراق رایگەیاند کە بەرەبەیانی ئەمرۆ چوارشەمە هێرش کراوەتە سەر کۆنسوڵگەریی تورکیا لە موسڵ.

دوو‌مووشەک لە بەردەم‌کۆنسوڵگەریی تورکیا لە موسڵ ناوەندی پارێزگای نەینەوا داکەوت.

بە هۆی ئەم هێرشەوە ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی خەڵکی سڤیل خەساریان بەرکەوتووە.

هێرش بۆ سەر کۆنسوڵگەریی تورکیا دوای ئەوە دێت کە حەوتەی رابردوو تورکیا هێرشی کردە سەر شوێنێکی گەشتیاریی لە زاخۆ لە دهۆک و ۹ عێراق کوژران و ۲۲ کەسیش بریندار بوون.