بەرەی مقاومەی ئیسلامی لیوای ئەحرار عێراق ڕایگەیاند، لە تۆڵەی كوژرانی هەشت هاوڵاتی عەرەب لەلایەن توركیاوە بنكەیەكی سەربازی توركیایان كردووەتە ئامانج.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕاگەیەندراوێكدا، بەرەی مقاومەی ئیسلامی لیوای ئەحرار عێراق بڵاویكردەوە، لە تۆڵەی شەهیدەکانمان کە بە مووشەکی تورکیا لە پارێزگای دھۆک کرانە ئامانج، ھێرشکردنە سەر بنکەی داگیرکاری تورکیا لە زلیگان بە مووشەکی جۆری گراد 122ملم لەئەستۆ دەگرین.

بەرەی مقاومەی ئیسلامی لیوای ئەحرار عێراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە بەقوڵایی سەربازگەکەی کردووەتە ئامانج و دەڵێت: ئەمە تەنھا سەرەتاییەکە.

رۆژی 20ی ئەم مانگە، هاوینەهەواری گوندی پەرەخی لە ناحیەی دەرکار لە ئیدارەی زاخۆ، لەلایەن توركیاوە تۆپبارانكرا و بەوهۆیەوە نۆ هاوڵاتی عەرەب كە بۆ گەشتكردنی هاتبوونە ناوچەكە گیانیان لەدەستدا و 23 هاوڵاتیش برینداربوون.