بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە لە حەوتەمین کۆبوونەوەی بەرپرسانی وڵاتانی دەستەبەرکاری ڕەوتی ئاستانە کە بە میوانداری تاران بەڕێوە چوو، وتی: ڕەوتی ئاستانە تەنیا پلەتفۆرمێکە کە هەنگاوی پێویستی بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی سووریا هەڵگرتووە. ئێمە لە ساڵی 2019 ئیزنمان نەدا لە هەندێک لە گرووپەکان بە شێوەی ئامێر کەڵکوەربگیردرێت و ئێستاش درێژە دەدەینە شەڕ لە دژی گرووپە تیرۆریستییەکان.
ناوبراو وتیشی: چاوەڕوانین ڕووسیا و ئێران لەپاڵ تورکیا بن. گرووپە ترۆریستییەکان لە سووریا کێشەی تورکیان. تیرۆریزم هەڕەشەیە بۆ سەر یەکپارچەیی خاکی سووریاش.
سەرۆک کۆماری تورکیا وتیشی: شەڕی تورکیا لەگەڵ داعش و گرووپە تیرۆریستییەکانی دیکە بەردەوام دەبێت. ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستیانە ئەبێ ڕیشەکێش بکرێن. لە داهاتووی ناوچەکە ئەو گرووپە تیرۆریستیانە هیچ پێگەیەکیان نییە.
ئەردۆغان هەروەها لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران و ڕووسیا وتی: ئامانجی ئێمە چارەسەری قەیران و پێکدادان لە سووریایە. ئێمە پێمان وایە بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم ئەبێ درێژەی هەبێت.