سەرۆک کۆماری تورکیا جەختی کرد کە تاران و ئەنقەرە سوورن لە سەر ئەوەی ئاستی ئاڵوگۆری بازرگانی نێوانیان بۆ 30 ملیارد دۆلار بەرز کەنەوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە پاش واژۆی پەیمانی هاوکاری نێوان ئقران و تورکیا لە کۆنفرانسی هاوبەش لە گەڵ رەئیسی وتی: بڕوام وایە بە ئیرادەی دوو وڵات دەتوانین ئاستی بازرگانیمان بۆ 30 میلیارد دۆلار بەرز کەینەوە.

وتیشی: بە داخەوەبە هۆی کۆرۆناوە ئاستی بازرگانیمان ئێستا 7 ملیار دۆلارە کە دەبێ بۆ 30 ملیار بەرزی بکەینەوە.

جەختیشی کرد کە لە بواری پیشەی جیهازاتی بەرگریدا دەتوانین هاوکاری بکەین و لە بواری نەوت و گازیشدا.

ئەردۆغان هەروەها جەختی کردە سەر پێویستی بەرەنگاریی لە گەڵ تیروریستان و‌وتی:ئێمە دەبێ بە هاوکاری تەواو لە گەڵ رێکخراوە تیرۆریستییەکان بەرەنگاریی بکەین.