ڕێوڕەسمی پێشوازی فەرمی سەرۆک کۆماری ئێران لە سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆشکی مێژوویی-فەرهەنگی سەعدئاباد بەڕێوە چوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم ڕەئیسی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆشکی مێژوویی-فەرهەنگی سەعدئاباد بە شێوەی فەرمی لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا پێشوازی کرد.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەسەر بانگهێشتی فەرمی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی و لە سەرووی شانێکی پایەبەرز لە بەرپرسانی سیاسی و ئابووری وڵاتەکەی گەییشتە تاران.

دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران، بەڕێوەبردنی حەوتەمین کۆبوونەوەی باڵای هاوکاری ئێران و تورکیا و بە بەڕێوەبردنی کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی لە بەرنامەکانی دیداری فەرمی ئەردۆغان لە ئێران دەبێت.

چاوەڕوانی دەکرێت ئەردۆغان لە ئەو سەفەرەدا وێڕای دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران لە بواری هاوکاری دوولایەنە و لێکدانەوەی دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و جیهان گفتوگۆ بکات.