بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شەڕوان دەروێش، فەرماندەی ئەنجومەنی سەربازیی مەنبەج رایگەیاند: ئەگەر جارێکی دیکە لە لایەن تورکیاوە هێرش بکرێتە سەر ناوچەکەمان ئەرکی ئێمە ئەوەیە بەرگری لە خۆمان بکەین.
ڕاشیگەیاند: بەڵام دەبێ بپرسین باری ئەم شەڕە دەکەوێت سەر شانی کێ؟ وڵامەکە ئاشکرایە بێ گومان چەندین میلیۆن کەسی بێ تاوان کە زۆرینەیان کۆچ دەکەن.
ئەو بە ئاماژە بەوەی کە داعش زیاترین قازانج لەم هەرەشەیە دەبات وتی: ئەگەر هێرش بکرێت ئێمە بۆ بەرگری ئامادەین چونکوو داعش زیاترین سوود لە نائارامییەکان دەبات.