فەرماندەی سنوورەوانی ئینتزامی ئێران وتی: بە پاڵپشتی دەوڵەت، مەجلیس، ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان، سنوورەکان تا سێ چوار ساڵی داهاتوو بەتواوەتی دادەخرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار ئەحمەد عەلی گوودەرزی وتی: لە چەند ساڵی داهاتوو دیاردەیەکی خۆش و پیرۆز لە بواری تۆکمە کردنەوەی پۆستی چاوەدێری، دروست کردنی وێستنگە، جادەی سنوور و بابەتگەلی دیکە دێتە ئاراوە و بە بودجەیەک کە پەسەند دەکرێت سنوورەکان بەتواوەتی دادخرێن.

ناوبراو زیادی کرد: لە ئەو پێوەندییەدا لەگەڵ دەوڵەت، ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان و کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی مەجلیس کۆبوونەوەگەلێکمان کردووە و بەڵین دراوە کە پشتیوانی لە ئەو گەڵاڵە بکەن و بەختەوەرانە هەموو ژێرخانەکان بۆ جێبەجێ کردنی ئەو گەڵاڵە ئامادە کراوە.

سەردار گوودەرزی سەبارەت بە زیرەی کردنەوە و چاوەدێری وێنەیی سنوورەکانیش وتی: یەکێک لە یەکمایەتییەکانی ئێمە پرسی زیرەک کردنەوەیە کە سنوورەوانیش ئەبێ لە بوارەدا بچێتە پێشەوە واتا بە دانانی هەستپێکەر، سیستەمی نوێی ئۆپتیکی و ئەلکترۆنی و ... سنوورەکان بپارێزین و کۆنترۆڵیان بکەین.

ناوبراو درێژەی دا: سنوور وەکوو لووتکەی شەرەف و سەربڵندی هەر وڵاتێکە و ئەبێ لە بەرانبەر هاتوچۆی قاچاخچییەکان و گرووپە چەکارەکان پارێزوانی لێ بکرێت.