نوێنەری عێراق لە نەتەوەیەکگرتووەکان وتی: بەغدا دەیەوێت هەموو هێزەکانی تورکیا لە خاکی عێراق بچنە دەرەوە و چی دیکە ئەم دەستدرێژییە قبووڵ ناکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد حسێن بەحرەولعلووم، نوێنەری هەمیشەیی عێراق لە نەتەوەیەکگرتووەکان سکاڵای فەرمی دەوڵەتی عێراق دژی تورکیای پێشکەشی ئەنجومەنی ئاسایش کرد.

لەو سکاڵایەدا هاتووە کە چی دیکە عێراق قبووڵی ناکات تورکیا دەستدرێژی بکاتە سەر خاکەکەی بە بیانووی بوونی پەکەکە لە باکووری عێراق و دەبێت بە زووترین کات هێزی سەربازی تورک لە عێراق بچنەدەرەوە.

شیاوی ئاماژەیە کە سوپای تورکیا لە ئایپڕیلی ڕابردووەوە تا ئێستا ئۆپراسیۆنێکی نوێ دژی پەکەکە دەستپێکردووە.