بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا ئەلیەوم، مازن ئەلزیدی نووسەر و شرۆڤەکاری عێراقی بە بڵاو کردنەوەی پۆستێکی تویتەری کاردانەوەی بە پێوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تورکیا و ئیسرائیل کاردانەوەی نیشان دا.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، لە پوستە تویتەرییەکەی ئەو شرۆڤەکارە عێراقییەدا هاتووە: بەهۆی سیاسەت و حەسێبە هەڵەکانی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، ئەو هەرێمە خەریکە دەبێتە ئۆکراینای ڕۆژهەڵاتی ناڤینەوە.
ناوبراو زیادی کرد: پابەند نەبوونی هەولێر بە بەڵێنەکانی خۆی هەمبەر بەغدا و تەڤل بوون بە پڕۆژەی گازی لەگەڵ تورکیا و ئیسرائیل، هەرێمی کوردستانی تووشی مەترسییەکی زۆر کردووە.