بە پێێ راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان لەم بارەوە وتی: لە وەزارەتی دەرەوە کۆمیتەیەکمان سەبارەت بە ئەم مژارە پێک هێنا کە تا ئێستا چەند دانیشتنمان لەم کۆمیتەیە بەڕێوە برد.
ئەو وتیشی: سەبارەت بەو بەربەندانەی لەسەر رووباری ئەرەس چێ کراون، لە گەڵ تورکیا وتووێژمان کردووە کە دەتوانێ کاریگەر بێت.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: ساڵی پێشوو لە تورکیاوە بە مەبەستی لێکدانەوەی ئەم بابەتە و گەیشتن بە ئاکام، شاندێک هاتنە ئێران و باس و وتووێژمان لەسەری کرد و کاریکی لەم شێوەش لە گەڵ ئەفغانستان کراوە و دەبێ تا گەیشتن بە ئەنجام شوێنگیری بکەین.