بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, غەریب حەسۆ هاوسەرۆکی بزووتنەوەی کۆمەڵگای دیموکراتیک وێڕای ئاماژە بەوەی دیدارەکانی ئەم دواییانەی بارزانی و ئەردۆغان پێشەکییەک بۆ هێرشی نوێ بە هێزە کوردەکان لە هەرێمی کوردستانە, داوای بەرزبوونەوەی خۆڕاگری کوردەکان و هاوڕێیەتییان لە گەڵ هێزە کوردەکان لە هەرێمی کوردستانی کرد.
هاوار نووسیویە پاش دیداری ئەردۆغان لە گەڵ بارزانی, پارتی ژمارەیەک هێزی خۆی و دەیان ئۆتۆمبێلی سەربازی بۆ ناوچەی هەفتانین نارد.
حەسۆ روونی کردەوە: دەوڵەتی تورکیا هەمیشە لە دۆخە هەستیارەکان بۆ هێرشی دڕندانە کەڵک وەردەگرێت و ئەمساڵیش دەیەوێ لەم نەورۆزەدا هیوا و ورەی ئێمە لاواز بکاتەوە.
ئەو راشیگەیاند: ئێمە دەبێ بەرپرسیاریەتی خۆمان لە بەرانبەر ئەم سیاسەتە بەجێ بێنین. خەڵکی کورد دەبێ پشتیوانی لە هێزە کوردەکان بکەن.
Publish Date: ١٧ ئازار ٢٠٢٢ - ١٧:٢٤
غەریب حەسۆ هاوسەرۆکی کۆمەڵگای دیموکرات دیدارەکانی ئەم دواییانەی بارزانی و ئەردۆغانی پێشەکییەک بۆ هێرشی نوێ بە هێزە کوردەکان لە هەرێمی کوردستان زانی.