ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو بە بێ ڕۆڵ گێڕانی شاندی هاوئاهەنگی شیعەکان دەبێتە هۆی لاواز بوونەوەی بەیتی شیعی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، عارف عەبدولجەلیل ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو لە عێراق و ڕۆڵگێڕانی شیعەکان وتی: ئەگەر فراکسیۆنی سەدر بیەوێت لە ڕێگای هاوپەیمانی لەگەڵ کوردەکان و ئەهلی سوننە و وەڵانانی شاندی هاوئاهەنگی شیعی حکومەتی نوێ پێک بهێنێت، ئەبێ بزانێت کە لە ئەو ئەگەرەدا بەیتی شیعی لاواز دەبێتەوە.

ئەو کەسایەتییە عێراقیە ڕایگەیاند: ئەگەر شاندی هاوئاهەنگی شەیعی لە حکومەت یداهاتوو وەلا بنرێت، ئەو کاتە دەنگی دانیشتووانی پارێزگا ناوەندی و باشوورییەکانی عێراق لاواز دەبێتەوە. هەر بۆیە، ئەبێ ڕێکارێک بۆ کۆتایی هێنان بە بن بەستی سیاسی لە ئەو وڵاتە بدۆزرێتەوە.