هەسەدە، پاگەندەی مێدیاکانی تورکیای سەبارەت بە ناردنی هێزی کوردی بۆ کرانیا بە مەبەستی شەڕ دژی ڕووسیای، وەدرۆ خستەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک ڕایگەیاند بە پێچەوانەی پاگەندەی مێدیاکانی لایەنگری حکومەتی تورکیا، ئەندامانی ئەو گرووپە بۆ بەشداری لە شەڕی ئۆکرانیا و ڕووسیا نەنێردراون.

ناوەندی مێدیایی هەسەدە لە بەیاننامەیەکدا ئەو هەواڵەی وەدرۆ خستەوە و ڕایگەیاند مێدیاکانی ڕژێمی داگیرکەری تورکیا بە بڵاو کردنەوەی هەواڵی درۆ و بێ بنەما پاگەندەیان کردووە هێزەکانی ئێمە لە شەڕی ئۆکرانیادا بەشداریان کردووە.

لە ئەو بەیاننامەدا هاتووە: ئێمە داکۆکی دەکەین کە ئەو هەواڵە ناڕاستە و لە درێژەی ڕووخاندنی هێزەکانی ئێمە بڵاو دەبێتەوە و هەسەدە هێزی نەتەوەیی سووریایە کە بۆ پارێزوانی لە ناوچە و خەڵکی جوگرافیای سووریا بەرانبەر تیرۆریزم و هێرشە داگیرکەرانەکان شەڕ دەکات. هەسەدە بە ورەیەکی بەرزەوە درێژە دەداتە ئەرکەکانی خۆی.