گۆڤاری سیاسی راپۆرتی واشینتۆن وێڕای ئاماژە بە کوردەکان و ئۆپۆزیسیۆن لە هەڵبژاردنی ٢٠٢٣ی تورکیا ڕێگایەکی دژواریان لە پێشە، لە ئەگەری سەرکۆنە کردنی زیاتری کوردەکان و ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا لە لایەن ئەردۆغانەوە هەواڵی دا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری سیاسی راپۆرتی واشینتۆن دۆخی ئۆپۆزیسیۆن و پارتە کوردییەکانی لە هەڵبژاردنی داهاتووی تورکیا لێک داوەتەوە.

ئەم گۆڤارە لە بەرزبوونەوەی بێ وێنەی ئاستی هەڵاوسان لە تورکیا لە ماوەی٢٠ ساڵی رابردوو هەواڵی داوە. هەروەها هۆشداری داوە کوردەوەکانی ئێستای ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا بۆ وەلانانی ئەردۆغان بەس نییە.

ئەم گۆڤارە سەبارەت بە دۆخی کوردەکان نووسیویە: کوردەکان و ئەم حیزبە کوردە و نوێنەرە کوردەکان لە پارلەمانی تورکیا بە شێوەیەکی بێ وێنە سەرکۆنە دەکرێن و ئەگەری ئەوە هەیە کە چالاکی پارتی دیموکراتیکی گەل قەدەغە بکرێت.

هەروەها لەم راپۆرتەدا نووسراوە ئەردۆغان بە هۆی ئەوەی کە مەترسی دەرکردنی لە سەرە، ڕەنگە کوردەکان و ئۆپۆزیسیۆن زۆرتر لە پێشوو سەرکۆنە بکات.