بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیرەج مەسجدی باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق لە گفتوگۆیەکی تایبەت لەگەڵ کەناڵی ئەلعالەم لەسەر سەفەری سەردار قائانی بۆ عێراق، هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەو وڵاتە و ناڕەزایەتییەکان بە ئەنجامەکەی و هێرش بۆ سەر ماڵی سەرۆک وەزیرانی عێراق شرۆڤەی دا.
مەسجدی سەبارەت بە سەفەری سەردار ئیسماعیل قائانی لە دۆخی هەستیاری عێراق بۆ ئەو وڵاتە، ڕایگەیاند: ئامانجی ناوبراو لە ئەو سەفەرە یارمەتی و ڕاوێژ بۆ چارەسەری کیشەکانە کە لە ئەو ماوە هەستیارەدا هاتە پێشەوە. ئاساییە کە سەردا قائانی هەموو لایەکی بۆ هێوری، هاوکاری و ئاسایش بانگهێشت کرد و پشتیوانی ئێران لە هەڵبژاردنەکان و ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان کە لەلایەن بەرپرسانەوە ڕاگەیێندرا، ڕاگەیاند.
باڵوێزی ئێران لە عێراق هەروەها وتیشی کە سەردار قائانی لە ئەو سەفەرەدا هیرش بۆ سەر ماڵی مستەفا کازمیی ئیدانە کردووە و خوازیاری گرینگایەتی لێکۆڵینەوەی تەکنیکی، ورد و هەمەلایەنە سەبارەت بە ئەو هێرشە بۆ دەرخستنی لایەنەکانی ئەو بابەتە و سزای هۆکارەکانی بە پێی یاسای عێراق بوو.