ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە هەوڵێک لەسەر هێرشێ درۆنە بۆ سەر ماڵی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاو کرایەوە. سەرەتا مێدیاکان دوای بیستنی دەنگی تەقە و تەقینەوە لە ناوچەی سەوزی بەغدا هەواڵیان دا. دوای ماوەیەک ڕاگەیێندرا کە دەنگە بیستراوەکان پێوەندی هەیە لەگەڵ هێرش بۆ سەر ماڵی مستەفا کازمی.
دوای ئەو هێرشە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە خۆی بڵاو کردەوە، ناوبراو لە ئەو ڤیدیۆیەدا ڕایگەیاند کە تەندروستە و لە ئەو هێرشەدا هیچ خەسارێکی بەرنەکەوتووە. کامزی هەروەها لە لێدوانەکەیدا خۆی گیانفیدای گەلەکەی وەسف کرد.
هێرش بۆ سەر ماڵی مستەفا کازمی کاردانەوەی جۆراوجۆری بەدواوە بوو.
ئەبو عەلی عەسکەری، بەرپرسی ئەمنیەتی کەتیبەکانی حزبوڵڵای لوبنان لە هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە گەڵاڵەی هێرش بۆ سەر سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە کاردانەوەی نیشان دا. عەسکەری گەڵاڵەی تیرۆری مستەفا کازمیی، جووڵەیەکی نمایشی وەسف کرد و نووسی: نواندنی ڕۆڵی قوربانی هەوڵێکە بۆ بێ تاوان نیشان دانی خۆ کە کۆنە بووە.
بە وتەی عەسکەری، بە گوێرەی هەواڵە باوەڕپێکراوەکان، لە عێراق هیچکەس ئامادە نییە بۆ کردنە ئامانجی سەرۆک وەزیران فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان بهێنێت ەکار، ئەگریش کەسێک بیەوێت خەسارێک بدات، رێگای کەم تێچووتر و دڵنیاتریش هەیە. بەرپرسی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق لە درێژەدا وتی: پێکەنینی تر ئەوەیە کە ناوبراو گەلی عێراق بە ئاسایش و لەخۆبوردوویی بانگهێشت دەکات، دیار نییە چ کەسێک نیگەران بووە؟
لە هەمان پێوەندیدا، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر بە هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر ماڵی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە کاردانەوەی نیشان دا.
ناوبراو وتی: هێزە ئەمنییەکان ئەبێ کاروبارەکان بگرنە ئەستۆ تا دۆخی عێراق باشتر ببێت. سەدر هەروەها لەسەر راگیرانی دەستێوەردانە بیانییەکان لە کاروباری ناوخۆیی عێراق جەختی کرد.
سەدر هێرش بۆ سەر مستەفا کازمیی کردنە ئامانجی عێراق و گەلی عێراق وەسف کرد.
لەلایەکی ترەوە، نێچیروان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش لە لێدوانێکدا جەختی کرد کە هیرشی دروێنە بۆ سەر ناوچەی سەوز، ئاشتی و سەقامگیری عێراق دەخاتە مەترسییەوە. سەرەڕای هێرشی دروێنە ئەنجام دراوەکە وادیارە کە دۆخی ئەمنیەتی لە ناوچەی سەوز سەقامگیرە. لە هەمان پێوەندیدا، یەحیا ڕەسووڵ، وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند کە دۆخی ئەمنی لە ناوچەی سەوز کۆنترۆڵ کراوە و ئێستاکە هیچ کێشەیەک لە ئەو ناوچە بوونی نییە.
یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی فیتنەی نوێ لە عێراق کە لە چوارچێوەی هێرش بۆ سەر ماڵی کازمی خۆی نواند، نائەمن کردنی ئەو وڵاتەیە.
ئەوەی کە ئاشکرایە ئەوەیە کە عێراق ئێستاکە لەگەڵ پڕۆژەیەکی دەرەکی بەرەوڕوویە؛ پڕۆژەیەک کە یەکێک لە ئامانجە سەرەکی و بنەڕەتییەکانی دروست کردنی نائەمنی و ئاژاوە لە ئەو وڵاتەیە.
هێرشی دروێنە بۆ سەر ماڵی مستەفا کازمی ڕێک وەکوو زنجیرە هێرشێکە کە هەندێک جار دەکرێنە سەر ناوچەی سەوز و شوێنە دیپلۆماتیکەکان لە ئەو ناوچە. لە درێژخایەندا لایەنە بیانییەکان و لە سەرووی هەموویانەوە ئەمریکا وەکوو تاوانباری پلە یەک لە هێرش بۆ سەر شوێنە دیپلۆماتیکەکان لە بەغدا ناسرا.
کەواتە، ئێستاش هێرش بۆ سەر ماڵی کازمی ناتوانن بێ پێوەندی ببێت لەگەڵ ڕۆڵ گێڕانی لایەنە بیانییەکان. هەر ئەو جۆرە وترا، یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی ئەو پڕۆژە نائەمن کردنی عێراقە. ئاڵبەت قسەی گرووپە عێراقییەکان لە شرۆڤەی ئەو رووداوە جێ باسە کە پێیان وایە کازمی بەدوای نمایشێک بۆ زیاد کردنی خۆشەویستی خۆی و هەروەها بەلاری بردنی رای گشتی لە ناڕەزایەتییەکان بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانە. کاردانەوەی خێڕای هەندێک لایەنی سەر بە ڕۆژاوا لە ئیدانە کردنی هێرشی دروێنە بۆ سە ماڵی کازمی و تاوانبار کردنی گرووپەکانی بەرخۆدان جێی تێڕامانە و گومانەکان لە ئەو بارەوە پەرەپێدەدەن.
لە ئامانجەکانی تری فیتنە لە عێراق، بەلاڕێ بردنی ڕای گشتی لە نارەزایەتییەکان بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەو وڵاتەیە. ئاشکرایە کەسانێک کە لە ژووری بیری دەرەکییەکان بڕیاری ئەنجامی سیناریۆی هێرشی دروێنە بۆ سەر ماڵی مستەفا کازمیان داوە، بەدوای ئەوە بوون تا ناڕەزایتییە بەربڵاوەکانی خەڵک بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بخەنە پەراوێزەوە و بیخەنە ژێر کاریگەری ئەو ڕووداوەوە تا ئەو ناڕەزایەتیانە نەگاتە ئەنجامێکی باش.
پێدەچێت بتوانرێت بوترێت کە گرینگترین ئامانج لە بەڕێوە بردنی سیناریۆی هێرش بۆ سەر ماڵی کازمی هەوڵ بۆ تاوانبار کردنی گرووپەکانی بەرخۆدان لە ئەو هێرشە بووە.
جودا لە ئەوە، ئامانجی گرینگی دیکە لە ئەو سیناریۆیە پڕۆژەی تاوانبار کردنی گرووپەکانی بەرخۆدانە. ئەوە هەر ئەو سیناریۆیەیە کە چەندین ساڵ پێش بە تیرۆری لە پێش پلان بۆ دارێژراو ڕەفیق حریری سەرۆک وەزیرانی لوبنان، رووی دا و دوابەدوای ئەوە، بەرخۆدان بە رۆڵ گێڕان لە ئەو ئۆپراسیۆنە تیرۆرە تاوانبار کرا.
ئەوەش ڕوون و ئاشكرایە کە ئامانج لە ئەو سیناریۆیە، گوشار لەسەر گرووپەکانی بەرخۆدان یان هەمان حەشی شەعبی لە ئارادایە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوو حەشدی شەعبی چەندین جار و بە بۆنەی جیاواز ڕایگەیاندووە کە هیچ کات شوێنە دیپلۆماتیکەکان لە ناوچەی سەوزی نەکردووەتە ئامنج و نایکات.
لە هەر حاڵدا، کارناسان و چاوەدێرانی سیاسی پێیان وایە کە سیناریۆی هێرش بۆ سەر ماڵی کازمی لەلایەک هەوڵ بۆ نائەمن کردنی عێراق و سەپاندنی ئەنجامی هێرشە پەرلەمانییەکان بە سەر خەڵکی ئەو وڵاتەیە و لەلایەکی تریش، بیانوویەک بۆ تاوانبار کردنی بەرخۆدان و بەرز کردنەوەی گوشارەکان لە دژی ئەوانە.