سەرۆک کۆماری تورکیا بە کردنەوەی سەدێکی گەورە لەسەر ڕوباری دیجلە، بەشێک لە ئەو ئاوەی کە دەرژایە ناو وڵاتی عێراقی کەم کردەوە و ئەو هەوڵەی لە درێژەی ئاسایشی خۆراکی تورکیا ناو بردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شەفەق نیوز، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سرەۆک کۆماری تورکیا بە کردنەوەی سەدێکی گەورە لە سەر ڕووباری دیجلە، بەشێک لە ئەو ئاوەی کە دەچووە ناو عێراقی کەم کردەوە.

ئەرۆغان لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی ئەو بەنداوە وتی: ئێمە ئەبێ لە هەموو هەوڵی خۆمان بۆ پارێزەری لە وڵاتەکەمان بەرانبەر قەیرانی خۆراکی بەهۆی وشکەساڵ و قەیرانی وزە تەنانەت یەک دڵٶپ لە ئاوی وڵاتەکەمان بەفیڕۆ نەدەین.