بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جومعە محەمەد کارناسی سیاسی و ڕۆژانمەڤانی کوردی سووریا بە ئاماژە بە ئەگەری هێرشێکی دیکە لەلایەن سوپای تورکیاوە بۆ سەر کوردستانی سووریا، وتی: لە سەرەتای قەیرانی سووریاوە، تورکیا بەدوای بەڕێوە بردنی سیاسەتی زیادەخوازی و داگیرکاری خۆی بوو لە هەر ڕێگایەک بۆ بەڕێوەبردنی کەلکی وەرگرت.
تورکیا بە بیانووی جیاواز لەوانە ئاسایشی نەتەوەیی دەیەوێت کۆریدۆری سنووری باکووری سووریا داگیر بکات و لە ئەو چوارچێوەدا عەفرین، جرابلۆس و گرێ سپی و سەرێکانی داگیر بکات.
ناوبراو زیادی کرد: بیست ڕۆژە کە تورکیا هەڕەشەی هێرش لە کوردستانی سووریا دەکات بەڵام تا کاتێک کە مۆلەت لە ئەمریکا و ڕووسیا وەرنەگرێت ناتوانێت ئەو هێرشە ئەنجام بدات، هەر وەک ئەوەی کە تا ئێستا یئزنی هێرشی پەیدا نەکردووە.
ئەو ڕۆژنامەڤانە وتیشی: تورکیا کێشەگەلێکی لەگەڵ ئەمریکا لە سەر ئێس 400، فڕۆکەی ئێد 35 و ئێف 16 و لە لایەکی تریش لەسەر ئەدلەب و جادەی M4 لەگەڵ ڕووسیا کێشەی هەیە. هەرچەندە بۆ ئەردۆغان ئەستەم نییە کە مل کەج بکات و قازانجەکانی بنێتە لاوە تا گڵۆپی سەوزی هێرش بۆ سەر باکووری سووریا وەربگرێت، بەڵام تا ئێستا سەرنەکەوتووە.
جومعە محەمەد ئەوەشی باس کرد: ئەمڕۆ لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی 20 بڕیارە لە نێوان ئەردۆغان و بایدن کۆبوونەوەیەک بکرێت و ئەردۆغان داوا لە بایدن بکات کە ئیزنی هێرش بۆ سەر کوردستانی سووریا دەربکات، بەڵام بە بڕوای زۆربەی شرۆڤەکاران، بایدن ئیزنی ئاوەها کارێک ناداتە تورکیا.