بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ڕووسیا ئەلیەوم، سەرۆک کۆماری تورکیا هەڕەشەی دەرکردنی لە باڵوێزی ئەمریکا و باڵوێزەکانی ٩ وڵاتی دیکە بە تۆمەتی دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی تورکیا کرد.
شیاوی ئاماژەیە وڵاتانی کەنادا، فەڕەنسە، دانمارک، ئاڵمان، هۆلەند، نیوزیلەند، نەرویج، سوید و ئەمریکا بە دەرکردنی بڵاوکراوەیەک داوای ئازادی عوسمان کاوالایان کردبوو کە بە تۆمەتی بەشداری لە کوودتای ٢٠١٦ی تورکیا ٤ ساڵە قۆڵبەست کراوە.
هەر بەم بۆنەوە مەولوود چاوش ئوغلوو وەزیری دەرەوەی تورکیا باڵوێزەکانی ئەم ١٠ وڵاتەی بانگهێشت کرد و ڕایگەیاند جێبەجێ کردنی ئەم داخوازییە لە لایەن تورکیاوە وەرناگیردرێت.