سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشوتری هەدەپە لەبارەی ئەو تۆمەتانەی لەساڵی 2009دا ئاڕاستەی کراون پەیامێکی بڵاوکردەوە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشوتری هەدەپە لەبارەی ئەو تۆمەتانەی لەساڵی 2009دا ئاڕاستەی کراون پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: دوای ئەوەی تۆمەتبار کران بەوەی رێنماییان لەکەجەکە وەرگرتوە بۆ قسەکردن بەکوردی لەپەرلەمانی تورکیا، دواتر داواکاری گشتی ئامەد ئاشکرایکرد کەهیچ شاهێدحاڵێکیان نیە بۆ سەلماندنی تۆمەتەکە و بەر لەراگەیاندنی لەلایەن دەسەڵاتەوە دەستگیرکرا.

سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لەهەژماری فەرمی خۆی لەتویتەر کەلەلایەن باشاک دەمیرتاشی هاوسەرییەوە بەڕێوە دەبردرێت، پەیامێکی بڵاوکردوەتەوە و باسی لەوەکردوە، ئەو دۆخی تەندروستی باشە و دەیەوێت لەبارەی دۆسیەیەکی زیندانیکردنەکەی کە بۆ خەڵک و رایگشتی رون نیە "راستییەکە"ی ئاشکرابکات.

ئاماژەی بەوەشکردوە، بەلایەوە گرنگە ژمارەیەک لەو دۆسیانەی ئاڕاستەی کراون، زانیاریی لەبارەیانەوە راستەوخۆ بدات بە رایگشتی، لەگەڵ ئەوەشدا دڵنیایە کە زۆرێک لەهاوڵاتیان و رایگشتی باوەڕ بەو بانگەشانە ناکات کەچەند کەناڵێک وەک "تیرۆرست و بکوژ" دەیخەنەپاڵی.

سەڵاحەدین دەمیرتاش دەڵێت، یەکەم داوا کە لەسەری تۆمارکرا بەناوی بونی شاهێدحاڵی نهێنی بوە کە باس لەوەکرابو ساڵی 2009 رێنماییان لە کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) وەرگرتوە بۆ قسەکردن بەکوردی لەپەرلەمانی تورکیا، کەئەوکات ئەحمەد تورکیش بەکوردی وتاریدا.

ئەوەشی خستوەتەڕو، بەڵام دوای دو ساڵ لەدەستگیرکردنی، پارێزەر "Uğur Özcan" داواکاری گشتی ئامەد لەنامەیەکدا کە ئاڕاستەی پەرلەمانی تورکیای کردبو، باسی لەوەکردوە هیچ شاهێدحاڵێکی نهێنی بونی نەبوە بۆ تۆمەتبارکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش، بۆیە ناوبراو لەلایەن دەسەڵاتەوە دەستگیرکرا.

دەمیرتاش ساڵی 2007 لەسەر لیستی پارتی کۆمەڵگای دیموکراتیک (DTP) وەکو نوێنەری پارێزگای ئامەد بوەتە ئەندامی پەرلەمانی تورکیا و لەدوای قەدەغەکردنی دەتەپە لەلایەن دادگای دەستوری تورکیاوە، ساڵی 2010 بوەتە ھاوسەرۆکی پارتی ئاشتی و دیموکراسی (BDP)، دواتر بوە بەھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە)، لە 4ی تشرینی یەکەمی 2016، لەلایەن حکومەتی تورکیاوە لەگەڵ فیگەن یوکسەکداغ و بەشێک لە ئەندام پەرلەمانەکانی ھەدەپە بەتۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ پەکەکەدا دەستگیرکراو تاوەکو ئێستاش لە زینداندایە.