کومیتەی بەرگری لە ڕۆژنامەڤانان لە دەستگیری ئەو چینە لە کۆمەڵگا لە باکووری سووریا لەلایەن هێزە کوردییەکان و تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیاوە نیگەرانی دەربڕی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە بەیاننامەیەکدا لە ئەوەی کە کەشێکی نائەمن بۆ مێدیاکاران لە ناوچە کوردنشیەنەکان و ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا پێک هاتووە، نیگەرانی دەربڕی.

ئەو بنکە داوای لە ئیدارەی خۆسەر لە کوردستانی سووریا و تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا لە سووریا کردووە هەموو هەوڵی خۆیان بۆ دروست کردنی کەشێکی ئەمن بۆ مێدیاکاران لە باکووری سووریا بخەنە گەڕ.

کومیتەی بەرگری لە ڕۆژنامەڤانان وتوویە لە ڕۆژی 16 ی جوولای 2021 ەوە کەسانێکی نادیار و هێزە کوردییەکان هێرشیان کردووەتە سەر لانیکەم 5 مێدیاکار و یان دەستگیریانیان کردووە.

ئیگناسیۆ میگوئیل دلگادۆ بەرپرسی بەشی ڕۆژهەڵاتی ناڤینی کومیتەی بەرگری لە ڕۆژنامەڤانان وێڕای نیگەرانی لە دەستگیر کرانی ڕۆژنامەڤانان لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا و تیرۆریستانی سەر بە تورکیا لە سووریا، داوای دابینی ئاسایشی مێدیاکاران لە ئەو ناوچەیەی کردووە.