-
گۆڕانی هەڵوێستی ئەمریکا هەمبەر بە کوردی سووریا؛ دڵخۆشی هەسەدە بە تلاڤیڤ
هێرشەکانی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر سووریا، هەلومەرجێکی ڕەخساندووە تا شەڕڤانانی کوردی نائومێد لە پاڵپشتیی ئەمریکا، چاوەیان لە پاڵپشتیی ئیسرائیل بێت.
-
عێراقچی: پلانی ئەتۆمی ئێران ڕێگەچارەی سەربازیی نییە
وزیری دەرەوەی ئێران هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانی بە پێشێلکاریی ئاشکرای یاساگەلی نێودەوڵەتی زانی و وتی: پلانی ئەتۆمی ئێران ڕێگەچارەی سەربازیی نییە.
-
سوەیدا لە ئاگری شەڕێکی قورسدا؛ 940 کەس تا ئێستا کوژراون
سەرچاوە خۆجێیەکان لە تەشەنەی شەڕی قورسی نێوان عەشیرە سوننەکان و ملیشیاکانی درۆزی هەواڵیان دا.
-
هێرشی درۆنی بۆ سەر ماتۆڕێک لە سلێمانی؛ کوژراو وبریندار ئەندامی پەکەکەن
سەرچاوەیەکی خۆجێی بڵاویکردەوە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان ماتۆڕسکیلێکی لە گوندێکی قەزای بنجوین لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سلێمانی کردۆتە ئامانج و بەهۆیەوە کەسێک کوژراوە و کەسێکی دیکەش بریندار بووە.
-
ئاگر لە پاڵاوگەی نەوتی ئابادان بەربووە؛ هێزی ئاگرکوژاندنەوە خەریکن
کۆمپانیای پاڵاوتنی نەوتی ئابادان ڕایگەیاند: چەند خولەکێک پێش ئێستا یەکەی 70ی کۆمپانیای پاڵاوتنی نەوتی ئابادان ئاگری گرت، ئێستا یەکەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە، هێزەکانی ئاگرکوژاندنەوە و ئۆپەراسیۆنیش خەریکی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.
-
ئەحمەدیان: سیاسەتی ئێران لەسەر نەگۆڕینی ژێئۆپۆلیتیکی ناوچەکەیە
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی لە گفتوگۆ لەگەڵ هاوتا ئەرمینیاییەکەی خۆی وتی: سیاسەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر نەگۆڕینی ژێئۆپۆلیتیکی ناوچەکەیە و ئەوە لە بەرژەوەندی هەموو لایەنە ناوچەییەکان دەزانێت.
-
کوژرانی لانیکەم 718 کەس لە سوەیدا؛ ئاگربڕ کراوە
حکومەتی کاتی سووریا لە جێبەجێ کردنی ئاگربڕ و دەسپێکی گەشت لێدانی هێزە ئەمنییەکان بۆ کۆنترۆڵی دۆخەکە و پاراستنی گیانی خەڵکی سڤیل لە سوەیدا هەواڵی دا .
-
سووریا و ئیسڕائیل ئاگربەستیان کرد
نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا، ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و سوریای بە نێوەندگیری واشنتۆن ڕاگەیاند.
-
پێناچێت هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە داهاتوویەکی نزیکدا دەستپێبکاتەوە
سەرەڕای ڕاگەیاندنی فەرمی حکومەتی عێراق لەسەر دەستپێکردنەوەی دەستبەجێی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، سەرچاوە ئاگادارەکان دەڵین هێشتا بەستێنی جێبەجێ کردنی ئەو بڕیارە خۆش نەبووە.
-
نوێنەری کوردی سووریا بۆ مێهر: هەسەدە هەرگیز چەک دانانێت؛ چەکدانانی پەکەکەش سەرناکەوێت
نوێنەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان جەخت لەوە دەکات کە کوردی سووریا بە هیچ لەونێک بەشێک نابێت لە ڕێککەوتنی نێوان ئەکەپە و پەکەکە و چەک دانانێت.
-
نوێنەری مەجلیس: هەڵوێستی ئێران ڕوونە؛ بە بێ دەستەبەریی متمانەپێکراو دانوستان ناکەین
ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیس وتی: مەرجی سەرەکی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ دەسپێکی دانوستانەکان، وەرگرتنی دەستەبەربکاری ڕاستەقینە لەلایەن بەرانبەرە و بێ ئەو دەستەبەرکارییە دانوستان بێ دەرەنجامە.
-
باخچەلی: بانگەوازی ئۆجەلان هەسەدەیش دەگرێتەوە
باخچەلی دەڵێت: بانگەوازی ئۆجەلان بۆ دانانی چهك هەسەدەش دەگرێتەوە و داوایان لێدهكات نهكهونه "داوی زایۆنیستەکانەوە".