AP ١٤٠٥ گوڵان ١٦ ٠٧:١٧

ترامپ پاشەکشێ لە ئوپراسیۆنی کردنەوەی گەرووی هورمۆز کرد

ترامپ پاشەکشێ لە ئوپراسیۆنی کردنەوەی گەرووی هورمۆز کرد

دوابەدوای هەڵوێستە جیددیەکان و هۆشدارییە توندەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ئەمریکا و شکستی واشنتۆن لە گەیشتن بە ئامانجەکانی لە پلانی بەناو "پڕۆژەی ئازادی"دا، ترمپ هەڵپەساردن کاتی پلانەکەی ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە پلانی بەناو "پڕۆژەی ئازادی" کە بە ئامانجی ئاسانکاری بۆ تێپەڕاندنی کەشتیەکان لە گەرووی هورمز پێشنیار کرابوو، بە شێوەیەکی کاتی ڕادەگرێت.

بۆ پەردەپۆشکردنی ئەم شکستە، ترامپ لە پەیامێکدا ڕایگەیاند کە ئەم بڕیارە دوابەدوای داواکاری هەندێک وڵات لەوان پاکستان و هاوکاتی دانوستانەکان لەگەڵ ئێران دراوە.

ناوبراو بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەم ڕاگرتنە بە ئامانجی ڕەخساندنی دەرفەتێک بووە بۆ پێشکەوتن بەرەو گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی، هاوکات لە هەمان کاتدا "گەمارۆدان" وەک خۆی دەمێنێتەوە.

سەرۆکی ئەمریکا هەروەها باسی لەوە کرد کە بە "پێشکەوتن لە دانوستانەکاندا" ناوی بردووە، بەڵام وردەکاری زیاتری سەبارەت بە کات یان چوارچێوەی ئەم ڕێککەوتنە ئەگەرییە نەخستەڕوو.

News ID 59415

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha