AP ١٤٠٥ گوڵان ١٠ ١٣:٢٤

پزشکیان: کەنداوی فارس نمانەی خۆڕاگری بەرانبەر چەوسێنەرانە

پزشکیان: کەنداوی فارس نمانەی خۆڕاگری بەرانبەر چەوسێنەرانە

سەرۆک کۆمار وتی: ڕۆژی نەتەوەیی کەنداوی فارس دەرفەتێکی بەنرخە بۆ پێداچوونەوە بەو ڕاستییە مێژووییەی کە ئەم ڕێڕەوی ئاوە بەشێکی دانەبڕاوە لە ناسنامەی نەتەوەیی ئێرانییەکان و هێمای خۆڕاگری نەتەوەی گەورەی ئێرانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان، لە پەیامێکدا بە بۆنەی ڕۆژی نەتەوەیی کەنداوی فارس کە لە لایەن فاتمە موهاجرانی وتەبێژی حکوومەتی ئێرانەوە خوێندرایەوە، وتی: ڕۆژی نەتەوەیی کەنداوی فارس دەرفەتێکی بە نرخە بۆ پێداچوونەوە بەو ڕاستییە مێژووییەی کە ئەم ڕێڕەوی ئاوە بەشێکی دانەبڕاوە لە ناسنامەی نەتەوەیی ئێرانییەکان و هێمای خۆڕاگری نەتەوەی گەورەی ئێرانە لە دژی چەوسێنەرانی، کۆن و نوێ.

پزشکیان وتی: ئەمڕۆ دوژمنانمان ڕێبازی خۆیان گۆڕیوە و مەیدانی گوشاریان گۆڕیوە بۆ گۆڕەپانی ئابووری و دەریایی، ستراتێژی گەمارۆدانی دەریایی و سنووردارکردنی ڕێگا بازرگانییە دەریاییەکانیان وەک ئامرازێکی نوێی فشارخستنە سەر حکومەت و گەلی ئێران خستۆتە کارنامە.

بەڵام دوژمنەکانمان دەبێ ئەوە بزانن کە کەنداوی فارس گۆڕەپانێک نییە بۆ سەپاندنی ئیرادەی دەرەکی تاکلایەنە، بەڵکوو بەشێکە لە سیستەمی کارلێکە نێودەوڵەتییەکان و ئاسایشی ئەو وڵاتە تەنیا لە ژێر ڕۆشنایی هاوکاریی بەکۆمەڵ و ڕێزگرتنی یەکتر بۆ سەروەری وڵاتانی کەنار دەریاکەیدا مانای هەیە.

بەم پێیە هەر هەوڵێک بۆ سەپاندنی گەمارۆی دەریایی بەسەریدا پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و هەڕەشەیە بۆ سەر بەرژەوەندی گەلانی ناوچەکە و ئاشتی و سەقامگیری جیهانی و شکست دێنێت.

News ID 59368

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha