AP ١٤٠٥ گوڵان ٤ ٠٩:١٦

پاپۆڕێکی ئێرانی بە یارمەتی سپا گەیشتەوە ئێران

پاپۆڕێکی ئێرانی بە یارمەتی سپا گەیشتەوە ئێران

کەشتییەکی ئێرانی کە خۆراکی هەڵگرتبوو، بە یاوەریی کەشتیەکانی هێزی دەریایی سوپای پاسداران و گەیشتە ئێران، سەرەڕای هەوڵەکانی هێزی دەریایی ئەمریکا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەشتییەکی ئێرانی کە خۆراکی هەڵگرتبوو، بە یاوەریی کەشتیەکانی هێزی دەریایی سپای پاسداران و بە سەلامەتی لە دەریای عومان تێپەڕی و گەیشتە ئێران، سەرەڕای هەوڵەکانی هێزی دەریایی ئەمریکا بۆ دەستبەسەرداگرتنی.

شایانی باسە دوای ئەوەی ئاگربەست لە ناوەڕاستی هێرشەکانی ئەمریکا – زایۆنیستەکان بۆ سەر ئێران دەستی پێکرد، سوپای تیرۆریستی ئەمریکا پێشتر ئەم ڕێککەوتنەی پێشێل کردبوو و دوو کەشتی ئێرانی لە دەوروبەری دەریای عومان گەمارۆ دابوو.

News ID 59326

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha