AP ١٤٠٥ خاکەلێوە ٢١ ١٣:٢٧

١٢٥ هەزار یەکەی مەدەنی لە ئێران بە هۆی شەڕەوە خەساری بینیوە

١٢٥ هەزار یەکەی مەدەنی لە ئێران بە هۆی شەڕەوە خەساری بینیوە

سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری کۆماری ئیسلامیی ئێران ئامارێکی نوێ بڵاو کردەوە لە خەسارەکانی هێرشی ئیسڕائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، زیاتر لە ١٢٥ هەزار یەکەی مەدەنی لە هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی و ئەمریکا زیانیان بەرکەوت

پیرحوسێن کۆلیوەند، سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری کۆماری ئیسلامیی ئێران، باسی لە زیانەکانی ناوچە مەدەنییەکانی دوای هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی و ئەمریکا کرد و وتی: لە ماوەی ئەم هێرشانەدا ١٢٥ هەزار و ٦٣٠ یەکەی مەدەنی لە سەرتاسەری وڵاتدا زیانیان بەرکەوتووە.

لە کۆی گشتی ئەو شوێنانەی کە زیانیان بەرکەوتووە ٢٣ هەزار و ٥٠٠ یەکە پەیوەندییان بە ناوەندە بازرگانییەکان و شوێنی بازرگانی خەڵکەوە هەبووە.

٣٣٩ بنکەی پزیشکی کە بریتین لە نەخۆشخانە و دەرمانخانە و تاقیگە و بنکەی تەندروستی و ژووری فریاکەوتن لەم هێرشانەدا کەوتوونەتە بەر لێدان.

News ID 59187

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha