بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوڕۆ شەممە (25ی ڕێبەندان) بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک، وێڕای پێشوازی و نرخاندنی ڕێککەوتنی نێوان دەوڵەتی کاتی دیمەشق و هێزەکانی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە)، جەختی لە زەروورەتی پابەندبوون و ڕاپەڕاندنی مژارەکانی ئەو ڕێککەوتنە لە لایەن هەر دوو لاوە کرد.
لەو ڕاگەیێندراوەدا، ئەندامانی ئەنجومەن جەختیشیان لە بەرپرسایەتیی سەرەکی دەوڵەتی جۆلانی بۆ پاراستنی هەموو هاووڵاتیانی سووریا و لەوان کوردەکان کرد و داوا کرا کە دیمەشق هەنگاوی زیاتر بۆ بەشدارکردنی نوێنەرانی کورد لە پێکهاتەی دەوڵەت و ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەی ئاوارە کوردەکان بۆ سەر ماڵ و زێدی خۆیان، هەڵبگرێت.
ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پێشوازیی نێوان دەوڵەتی کاتی دیمەشق و هێزەکانی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە) پێشوازی و جەختی لە پابەندیی لایەنەکان بۆ ڕاپەڕاندنی ڕێککەوتنەکان کرد.
News ID 58573
Your Comment