AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ٢٣ ٠٩:٢٨

فەرمانی جۆلانی بۆ پەروەردە بە زمانی کوردی لە سووریا

فەرمانی جۆلانی بۆ پەروەردە بە زمانی کوردی لە سووریا

کارناسان بە گومانەوە دەڕواننە فەرمانی دەرکراوە بۆ جێ‌کردنەوەی پەروەردە بە زمانی کوردی لە قوتابخانەی ناوچە کوردنشینەکانی سووریا لە لایەن ئەحمەد شەرعەوە و دەڵێن: فەرمانی‌بوونی ئەو هەنگاوە و نەک تۆمارکردنی لە دەستووردا، پێگەی ئەو جۆرە ڕاهێنانە شکێنەر دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، دوای دەرکرانی فەرمانی ژمارە 13ی ئەحمەد شەرع، سەرۆک‌کۆماری کاتیی سووریا، مۆڵەت بە ڕاهێنان بە زمانی کوردی وەک بەشێک لە سیستەمی پەروەردەی سووریا لە قوتابخانەکانی ناوچەگەلی کوردنشینی ئەو وڵاتە، کاردانەوەی کارناسان و ڕەخنەگرانی بەدواوە بوو.
زۆربەی ڕەخنەگران بە ئاماژە بە فۆڕمی داسەپێنەرانەی ئەو بڕیارە سیاسییە بەبێ ئاوڕدانەوە لە میکانیزمەکانی ڕاپەڕاندنی لە چوارچێوەی وەزارەتی پەروەردە، هاوکاتی پرسیار لە چیەتیی پێکهاتەی پلانی وانەیی و هەڵبژاردنی مامۆستایان و پێگەی یاسایی، لەوبارەوە ڕایانگەیاندووە کە ئەم بڕیارە بە هۆی ساغ‌بوونەوەی بەپێی فەرمان و نەک تۆمارکرانی لە دەستووری نوێی سووریا، دەتوانێ کێشەساز و شکێنەر بێت و هاوکات ببێتە بیانوو و داردەستێک بۆ ناچارکردنی کوردەکان لە قبووڵ‌کردنی بڕیارە سیاسییەکانی دیمەشق لە داهاتوودا.
ئەو کارناسانە هەروەها ڕەخنەیان لە نەبوونی کۆمیتەیەکی پسپۆڕی و زانکۆیی بۆ ئەو کارە لە پەنای وەزارەتی پەروەردە گرتووە و جەخت لەوە دەکەن کە تەرکیز لە سەر ڕاهێنانی کوردی لە چوارچێوەی سەروەری نیشتمانی سووریا دەتوانێ کاریگەری لەسەر کوالیتی و سەربەخۆیی ناوەڕۆکی ڕاهێنانەکە دابنێت و وانەکان زیاتر بە ئاراستەی سیاسیدا ببات.
شایانی باسە، بەپێی ڕاگەیاندنی ژمارە 94ی وەزارەتی پەروەردەی سووریا، ناوەندی نیشتمانیی گەشەی پرۆگرامی وانەیی بۆ داڕشتنی وانەگەلی زمانی کوردی ڕاسپێردراوە و بڕیارە ئەو ناوەندە لە ماوەی شش مانگدا پرۆگرامەکە بۆ پەسندکران و چاپی کتێبەکان، تایبەت بە قۆناغی یەکەمی سەرەتایی تا سێهەمی دواناوەندی بەپێی چوارچیوەگەلی کۆگری نێودەوڵەتیی ئەورووپا(CEFR) و ستانداردەکانی زمانی بیانی ئەمریکا(ACTFL) ئامادە بکات و زمانی کوردیی دیاری‌کراوە بۆ ئەو مەبەستە بە زاراوەی کورمانجی دەبێت.

News ID 58549

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha