بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆک کۆماری ئێران وێڕای بانگێشتی هەموو خەڵکی ئێران بۆ بەشداری بەشکۆ لە ڕێپێوانی ٢٢ ی ڕێبەندان، وتی: ئەبێ بە جیهان نیشانی بدەین کە سەرەڕای هەموو کێشەکان کاتێک باسی پاراستنی ئێران بێت، هەموومان پێکەوەین.
وتیشی: وڵاتی ئێمە ئەمڕۆ لە دۆخێکی چارەنووس سازدایە، دوژمن هەوڵ دەدات کە یەکگرتوویی ئێمە تێکبدات و لەم نێوانەدا تا ڕادەیەکیش سەرکەوتوو بوو.
جەختیشی کرد کە دەبێ بوونی خەڵکی ئێران وەڵامێکی ددان شکێن بە دوژمنان بێت و بە جیهان نیشانی بدات کە خەڵکی ئێران سەرەڕای هەموو کێشەکان لەسەر بنەمای هزری خۆیان وەستاون.
پزشکیان خەڵک بۆ بەشداری لە ڕێپێوانی ٢٢ی ڕێبەندان بانگهێشت کرد؛ بۆ پاراستنی ئێران " هەموومان پێکەوەین".
News ID 58528
Your Comment