ئاژانسی هەواڵی مێهر،بەشی نێودەوڵەتی: دیداری مەسعوود بارزانی لەگەڵ مەزڵۆم کۆبانێ جارێکی دیکە ئەو پرسیارە بنەڕەتیە دێنێتە ئاراوە کە بۆچی هاوبەشی دە ساڵەی ئەمریکا و هەسەدە، سەرەڕای سەرکەوتنی سەربازی لە شکستی داعش، هەرگیز نەبووە هۆی ڕێکارێکی سیاسی سەقامگیر لە سووریا. ئەو هاوبەشیە ئیستا بە پەرە سەندنی کۆنترۆڵی دیمەشق و گومانی واشنتۆن سەبارەت بە داهاتووی بوونی خۆی، گەییشتووەتە بنبەستێکی ستراتیژیک.
دیداری مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پێشووری هەرێمی کوردستان و ڕێبەری پارتی دیمۆکرات، لەگەڵ مەزڵۆم عەبدی فەرماندەی هەسەدە، دیدارێکی سیمبولیک لە نێوان دوو ڕێبەری کورد بوو؛ بەڵام لە هەمان کاتیشدا، ئەو دیدارە ڕەنگدانەوەی ڕۆڵی دووفاقەیی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناڤینیش دێتە ئەژمار. عەبدی کەسێکی سەرەکی لە گۆڕینی هێزێکی میلیشیاری بچووکی کوردی بە پێکهاتەیەک بوو کە ئەمریکا پاڵپشتی دەکرد .
بارزانیش بۆ چەندین دەیە یەکێک لە ئەکتەرە سەرەکیەکانی سیاسەتی کورد لە هەرێمی کوردستان بووە و بە پاڵپشتی ئەمریکا توانیویە هەرێم ئیدارە بکات.
ساڵی چارەنووس ساز بۆ هەسەدە
ئەمساڵی زایینی، ساڵێکی دیاریکەر بۆ ڕۆژهەڵاتی ناڤین و بەتایبەتی بۆ هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک دێتە بەر چاو. ئەو هێزانە کە تا ماوەیەک لەمەوپێش کۆنترۆڵی نزیک بە یەک لەسەر سێی خاکی سووریایان بەدەستەوە بوو، لە پێکدادانەکان لەگەڵ دیمەشق، بەشێکی گەورە لە ناوچە ژیر کۆنترۆڵەکانی خۆیانیان لەدەست داوە.
داهاتوو نادیارە و لەوانەیە بەشێک لە هەزاران هێزی هەسەدە تەڤلی ئەرتەشی سووریا بن؛ کارێک کەە بۆ وەزارەتی بەرگری سووریا بە واتای وەرگرتنی چەندین تیپی پەروەردەکراو لەلایەن ئەمریکایە.
لە شەڕی داعشەوە هەتا ئۆپراسیۆنی ورەی پتەو
هەسەدە بە هاوکاری ئەمریکا لە کاتی هێرشی داعش بۆ سەر سووریا و عێراق، پێک هات. وەڵامی واشنتۆن، ڕێبەری هاوپەیمانیەکی جیهانی لە دژی داعش بوو کە لە ژێر ناوی ئۆپراسیۆنی ورەی قایم چالاکی دەکرد.
لەدایک بوونی هەسەدە و پرسی تورکیا
پێکهاتنی هەسەدە لە ساڵی 2015 ئیزنی دایە ئەمریکا کە لەگەڵ پێکهاتەیەکی چەتری هاوکاری بکات کە سەرتر لە هێزێکی بەس کوردی دەناسرا. ئەو پێناسە کردنەوە بۆ کەم کردنەوەی هەستیاری تورکیا کە هاوپەیمانی ناتۆیە، گرینگ بوو؛ چونکوو تورکیا یەپەگە وەکوو بەشێک کە پەکەکە و ڕێکخراوی تیرۆریستی دەناسێت.
داهاتووی ناڕوونی بوونی ئەمریکا
ئەمڕۆ، هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا کاریان زیاتر لەسەر گواستنەوەی زیندانیانی داعش بۆ عێراقە. بە پەرەسەندنی کۆنترۆڵی دەوڵەتی سووریا لەسەر ئەو ناوچانەی کە پێشتر لە کۆنترۆڵی هەسەدە بوو، ڕۆڵی داهاتووی ئەمریکا نادیارە کە چ دەبێت؛ هاوکاری لەگەڵ دیمەشق یان کۆتایی وردە وردەیی راسپارردەیی و گواستنەوەی هێزەکان بۆ هەرێمی کوردستان، کە ئێستا دوایین بنکەی ئەمریکا لە ئەو وڵاتە دێتە ئەژمار.
لە کۆتاییدا ئەگەرچی هەسەدە هێزێکی کاریگەر لە شکستی داعش بوو، بەڵام لە بەرانبەر ئەرتەشی سووریا کشانەوەی جیدی هەبوو.
پێوەندی ئەمریکا و هەسەدە لە سەرەتاوە نەخشەڕێگایەکی سیاسی ڕوونی نەبوو. ئەزموونی ئەو هاوبەشیە نیشانی دەدات کە پشت بەستن بە هاوکاری سەربازی، بە بێ پێناسەی ئامانجی سیاسی درێژخایەن، بە ناچار دەگاتە بنبەست؛ وانەیەک کە واشنتۆن لە هاوکاریەکانی داهاتووی خۆی لەگەڵ ئەکتەرە ناحکومیەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین ناچار بە ئاوڕدانەوەی دەبێت.
Your Comment