بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێزەکانی هەسەدە ڕایانگەیاندووە کە لەگەڵ حکومەتی دیمەشق ڕێککەوتنیان کردووە. هەرچەندە دەقی ڕێککەوتنەکە بڵاو نەکراوەتەوە، بەڵام بەرچاوگەیەکی هیوابەخشیش بۆ یەکینەکانی پاراستنی گەل ناهێنێتە ئاراوە؛ لە حاڵێکدا کە ئەو هێزانە زیاتر لە دە ساڵە ئاسایشی ناوچەکە دەپارێزن.
چارەنووسی هەسەدە؛ هەڵوەشاندنەوەی وردە وردەیی کۆڵەکەی بەرگری ناوچە کوردنشینەکان
گرینگترین و دیاریکەرترین پرس، داهاتووی هەسەدە وەکوو هێزی سەربازی ڕێکخراوە. سەرچاوە کوردیەکان لە پێکهاتنی چەند تیپ بریتی لە هێزەکانی ئێستای هەسەدە باس دەکەن بەڵام هیچ ئاماژەیەکیان نەداوەتە سەر پێکهاتەی فەرماندەیی ئەو یەکینەگەلە. لە بەرانبەردا سەرچاوەکانی نزیک لە حکومەتی سووریا جەخت دەکەن کە هێزەکانی هەسەدە دوای تاقی کردنەوەی ئەمنیەتی، بە شێوەی تاکەیی لە پێکهاتەی ئەرتەش ئاوێتە دەبن.
بێدەنگی نیگەرانکەر سەبارەت بە یەپەژە
ناڕوونی نیگەرانکەری دیکە، نەبوونی هەر جۆرە دەستەبەرکاریەکی تایبەت سەبارەت بە داهاتووی یەکینەکانی پارستنە کە لە شەڕی داعش لە جیهان دەنگیان دایەوە. ئەگەر ڕاپۆرتگەلێک لە بەردەست بێت، لە چوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنە هیچ یەکەیەکی سەربازی یان ئەمنیەتی ژنانە بە فەرمی ناناسرێت.
مەترسی ئەمنیەتی و گەڕانەوەی هێزەکانی دیمەشق بۆ شارەکان
بە پێی بەندە بڵاو کراوەکان، هەسەدە ئەرکیەتی لە ناوەندە شاریەکان بکشێتەوە و هێزەکانی دیمەشق بۆ چاوەدێری بە سەر ڕەوتی ئاوێتەبوون جێگیر بن. هیچ ڕێکارێکی تاکەیی بۆ ڕێگری لە گۆڕینی ئەو هێزانە بە کۆڵەکەی پێجەم و هاوئاهەنگی ئەوان لەگەڵ لایەنگرانی حکومەت لە شارگەلێک وەکوو حەسەکە بوونی نییە.
کۆنترۆڵی سنوورەکان؛ ئاڵقەی گەمارۆی ناوچە کوردنشینەکان
یەکێکی دیکە لە خاڵە هەستیارەکانی ڕێککەوتنەکە، ڕادەست کردی دەروازە سنووریەکانی سێملکا و فیشخاپوورر و فڕۆکەخانەی قامیشلۆ بە حکومەتی دیمەشقە. ئەو هەوڵە، ناوچە کوردنشینەکانی سووریا گەمارۆ دەدات، پێوەندیە لۆجستیکی و سیاسیەکان لەگەڵ حکومەتی هەرێم دەبچڕێت و ئەگەری جێگیر بوونی ڕاستەوخۆی دەسەڵاتی حکومەتی ناوەدی لە ڕێگای هێلە ئاسمانیەکانەوە خۆش دەکات.
ئەوەی کە لە ڕێککەوتنەکە باسی لەسەر نەکراوە
لەوانەیە مانادارترین بەشی ڕێککەوتنەکە، ئەو بابەتانە بێت کە تێیدا باسی نەکراوە، لەوانە: ئاماژە نەکران بە بەفەرمی ناساندنی خۆبەڕێوەبەری کوردەکان لە دەستوور، دەستەبەر نەکردنی مافی زمانی و فەرهەنگی و ئەوەی کە دیمەش بە شێوەی تاک لایەنە دەتوانێت چاکی بکاتەوە یان هەڵیبوەشێنێتەوە.
ڕێککەوتنێک بە بێ دەستەبەرکاری نێودەو
هیچ لایەنێکی سێهەم ئەو ڕێککەوتنەیان دەستەبەر نەکردووە و ڕێکارێکی چاوەدێری یان هێلی سڤیلی بۆ لەبەرچاو نەگیراوە.
Your Comment