AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ١٤ ١٠:٢٦

شەمخانی: ئامادەی هەموو جۆرە دۆخێکین

شەمخانی: ئامادەی هەموو جۆرە دۆخێکین

ڕاوێژکاری سیاسی ڕێبەری ئێران لە لێدوانێکدا وتی کە ئێران ئامادەی هەر جۆرە دۆخێکە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی شەمخانی ڕاوێژکاری سیاسی ڕێبەری ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی ئەلمەیادین جەختی کرد کە شەڕ بەس بە ئاڵوگۆڕی ئاگر و دەنگی تۆپخانە سنووردار نابێتەوە و کۆماری ئیسلامی ئێران ئێستاش لە دۆخی شەڕدایە و ئامادەی هەر جۆرە سیناریۆیەکە.ناوبراو زیادی کرد: ئامادەیی لە چەمکی سەربازیدا بە واتای قبووڵی شەڕە، نەک بردنی وڵات بەرەو شەڕ.

شەمخانی بە ئاماژە بە هەڵوێستەکانی ڕێبەر وتیشی: ڕێبەر لەسەر ئەو ڕاستیە جەختیان کردووە کە ئەوان بەدوای قووت دانی ئێرانن، بەڵام ئەوە بە هەبوونی کۆماری ئیسلامیەوە مومکین نییە.

ناوبراو زیادی کرد: ئەوان هەرگیز ناتوانن ئێران بخۆن، چونکوو ئەزموونی لە ڕابردووی وەرگرتووە و لە دەیەکانی ڕابردوودا هەوڵی جۆراوجۆریان داوە، بەڵام نەگەییشتوونەتە ئامانجەکانیان.

شەمخانی وتیشی: ئێمە ئێستا لە قۆناغی هەڕەشە و شەڕی دەروونین و هەنگاوی دواتر شەڕە؛ هەرچەندە هیوادارین ئەوان لە ئەو بارەوە بیر بکەنەوە و خۆیان ببوێرن لە ئەو بژاردە.

ناوبراو راشیگەیاند: ئەو ژمارەیەک پێشنیاریان بۆ ئێمە ناردووە و ئەگەر ئەو پێشنیارانە بەدوور لە هەڕەشە و لەخۆبایی بوون بێت و بریتی لە مەرجی لۆژیک بێت، هیوایەک هەیە بۆ ڕێگری لە ڕوودانی کارەساتێک.

یەکێک لە مەرجەکانی دانوستان، سنووردار کردنەوەی بە پرسی ئەتۆمیە

شەمخانی وتی: لە پرسی ئەتۆمی، ئەگەر دەستخستنی ڕێککەوتن لە ڕێگا گفتوگۆ و دانوستانەوە هەیە، بە مەرجی ئەوەی کە کەشی هەڕەشە دوور بکرێتەوە.

ناوبراو زیادی کرد: بە دانیشتن لەسەر کورسی دانوستان و خۆبواردن لە مەرج و فەرمانی نالۆهیک، گەییشتن بە ڕێککەوتن مومکینە.

سکرتێری پێشووی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی وتی: هۆکارێک بۆ گواستنەوەی ئۆرانیۆمە پیتێندراوەکان نییە و گەڕانەوە بۆ پیتاندنی سەدا 20 مومکینە، کەواتە پێویست بە ئەو هەموو هەوڵە پێچراوە نییە.

ئیسرائیل و ئەمریکا دوو لایەنی لێک جودا نین

ناوبراو وتی: ئیسرائیل و ئەمریکا دوو لایەنی لێک جودا نین و ئەگەر ئەمریکا هێرش بکات، ئیسرائیلیش تێیدا بەشی هەیە و ئێمە ئەبێ بە شێوەی گونجاو وەڵام بدەینەوە و بە دڵنیاییەوە هێرش دەکەینە سەر ئیسرائیل.

هەروەها هۆشداریی دا: هەر جۆرە هێرشێک، هەرچەندە بچووک، دەبێتە قەیرانێکی زۆر گەورە و زیاتر لە ئاستی بیر کردنەوە.

News ID 58476

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha