AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ٥ ٠٧:٣٦

پارتی دیمۆکرات بۆ هێندە داکۆکی لە کوردی سووریا دەکات؟

پارتی دیمۆکرات بۆ هێندە داکۆکی لە کوردی سووریا دەکات؟

گۆڤاری نەیشنەڵ کانتێکست لە ڕاپۆرتێکدا دەڕوانێتە وەرچەرخانی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پاڵپشتی و داکۆکیی لە کوردەکانی سووریا هاوکاتی پێشڕەوی هێزەکانی جۆلانی لە کوردستانی سووریا و بەرزبوونەوەی گوشاری ژێئۆپۆلیتیکی لەسەر هەرێمی کوردستان.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: پارتی دیموکراتی کوردستان وەک حزبی زاڵ بەسەر هەرێمی کوردستان پاش ڕووخانی حکوومەتی بەشار ئەسەد لە سووریا، وەرچەرخانێکی بەرچاو و لەناکاوی هەمبەر بە هێزەکانی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە) بووە، لە کاتێکدا کە لە ساڵانی ڕابردوودا ئەو هێزە کوردانەی سووریای بە دوژمن دەناسی و ناوچەی ژێر کۆنتڕۆڵی ئەوانی گەمارۆ دابوو؛ ئەویش بەو بیانووەی کە هەسەدەی بە لقێکی پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) دەزانی.

لە لایەکی ترەوە پارتی، یەکگرتوویی چڕی یەکێتی وەک ڕکابەری نەریتیی لە خاکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ هەسەدەی بە هەڕەشەیەکی ستراتژیکی دەزانی کە لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاواوە ئەو حزبەی کوردستانی عێراقی دەخستە تەنگانەوە.

هەر بۆیە لێرەدا ئەو پرسیارە دێتە ئاراوە کە هۆکاری سەرەکیی ئەو وەرچەرخانە لە هەڵوێستی پارتی هەمبەر بە هەسەدە چیە؟

دیارە دروشمی "هاوڕیزی لەگەڵ برایانی کورد لە بەرامبەر هەڕەشەی لەناوبردنیان" لە لایەن پارتییەوە تا ڕادەیەک دەتوانێ دروست بێت، بەڵام بە تەنیایی ناتوانێ ڕوونکەرەوەی خێرایی و بەربڵاوێتیی وەرچەرخانە سیاسییەکەی ئەو حزبە بێت. لە کاتێکدا کە هەڵوێستی پارتی هەمبەر بە هەسەدە تا بەر لە ڕووخانی حکوومەتی بەشار ئەسەد، زۆر هاوشێوەی سیاسەتی تورکیا بوو. کەچی وەک دەبینین لەگەڵ پەرەسەندنی هێرشی هێزەکانی جۆلانی بۆ سەر کوردستانی سووریا، گۆڕانێکی خێراتری بەخۆوە بینیوە.

1. جوگرافیا و دستڕۆیشتوویی له سێ‌کۆچکێنەی سنووری

پارتی کۆنتڕۆڵی باکووری ڕۆژئاوای هەرێم و لەوان سنوورەکانی عێراق و سووریای لە بندەستدایە. دیارە لەو سنوورانەشدا لەگەڵ ناوچەگەلی ژێر کۆنتڕۆڵی هەسەدە هاوسنوورە و پێشڕەویی هێزەکانی جۆلانی لە نزیکیی ناوچەکەی نزیکتر لە بەستێنی دزە و دەسەڵاتی دەوڵەتی فیدراڵی عێراق.

لە ڕوانگەی پارتییەوە، پێشگری لە کۆنتڕۆڵی یەکجاریی سێ‌کۆچکینی سنووری سووریا-عێراق-تورکیا گرینگییەکی ستراتژیکی هەیە؛ چونکە لەو ئەگەرەدا، بەغدا و ئەنقەرە بوارگەلێکی جێگرەوەیان دەست دەکەوێ و چیتر ئینتیمای ئێستایان بە ڕێڕەوگە و باوارە ژێر کۆنتڕۆڵەکانی پارتی نابێت.

ئەم بابەتە لە دوو سۆنگەوە بۆ پارتی گرینگە: یەکەم، بەغدا ئەنگێزەی نوێی دەبێت بۆ کەمکردنەوەی پێگەی دەسەڵات و دەستڕۆیشتوویی پارتی، و لە لایەکی ترەوە، تورکیا بە هۆی نزیکیی لە سەرۆکایەتی نوێی سووریا، دەتوانێ بە دەوردانەوەی هەرێمی کوردستان، گوشاری سیاسی یان ئابووری بخاتە سەر پارتی و پێگەی لە ململانێکاندا لاواز بکات. و ئەمەش واتە بێ‌کەڵک‌بوونی ڕێڕەوگەی ئیبراهیم خەلیل، وەک گرینگترین ئایتێمی هێزی پارتی لەسەر سنووری عێراق-تورکیا کە هەم سەرچاوەی هێزی سیاسی و هەمیش سەرچاوەی داهاتی بەرچاوی هەرێمە.

2. کەشی ناوچەیی نوێ و هەڕەشە لە قووڵایی ستراتژیکی هەرێم

گەڕانەوەی سووریا وەک ئەکتەرێکی چالاک و ڕێک‌وپێک لە ناوچەدا، دەتوانێ هەندێک هێز لە بەغدا و لەوان ڕەوتی سیاسی سوننەکان، بەهێزتر بکات و کەشێکی لەبارتریان بۆ بڕەخسێنێت بۆ هەوڵدان لەپێناو لاوازکردنی پێگەی هەرێمی کوردستان. ئەگەرچی دووپاتبوونەوەی "سناریۆی سووریا" بەتەواوی لە ناوخۆی عێراقدا ئەستەمە ڕوو بدات -چونکە هەرێمی کوردستان خاوەن زۆرینەی یەکلاکراوەی کوردە-، بەڵام گۆڕانی هاوکێشە ژێئۆپۆلیتیکییەکان دەتوانێ فۆڕمێکی نوێ لە گوشار لە دژی هەولێری بەدواوە بێت.

دیارە یەکێک لە مومکین‌ترین بوارەکانی گوشارنانەوە، کەرتی وزەیە. بەغدا دەمێک ساڵە کە هەندێک لە داهاتە هیدرۆکەربۆنییەکانی هەرێمی کوردستان، بەتایبەت ئەو کێڵگانەی لە نزیکی هێڵی پەیوەندیی دەوڵەتی فیدڕاڵ و هەرێمن، لە چوارچێوەی "ناوچەگەلی ناکۆکی‌ لەسەر" پێناسە کردووە؛ تەنانەت ئەو کێڵگانەی کە بەکردەوە لە ژێر کۆنتڕۆڵی هەرێمدان.

کەواتە بێ‌گومان، بەغدا دەتوانێ لە کەشێکی ناوچەیی کە زیاتر بە ئاراستەی شەڕ و ڕکابەریدا چووە، بە پشتبەستن بە هەمان ڕیوایەتی "ناوچەگەلی ناکۆکی لەسەر"، گوشاری زیاتر بخاتە سەر هەرێم بۆ ڕاکێشانی ئەو داراییە ستراتژییانەی بۆ ژێر کۆنتڕۆڵی دەوڵەتی ناوەندی؛ هەنگاوێک کە ڕاستەوخۆ داهات و ئاستی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان دەکاتە ئامانج.

News ID 58418

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha