بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوە سوورییەکان ڕایانگەیاندووە کە دەیان توخمی تیرۆریستی بە ڕەگەزنامەی سووری لەو زیندانانەی کە پێشتر لە ژێر دەسەڵاتی هێزە کوردییەکانی ناسراو بە (هەسەدە)دا بوون، بە هۆی پێوەندییان لەگەڵ کەسایەتییە دیارەکانی ڕژێمی جۆلانی ئازاد دەکرێن.
ئەم سەرچاوانە زیادیان کرد کە توخمە دیارەکانی ڕژێمی جۆلانی لە دیمەشق یان پارێزگاکانی تری سوریا بە نائومێدیەوە هەوڵی ئازادکردنی ئەو تیرۆریستانە دەدەن کە پەیوەندییان بەوانەوە هەیە.
ئەوان ڕایانگەیاند کە ئەم کارە بە پشتیوانی هێزەکانی ئەمریکا ئەنجام دەدرێت. هەروەها پێشبینی دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا دەیان کەس لە توخمە تیرۆریستییەکان لەو زیندانانە ئازاد بکرێن کە ئەمەش ئاماژەیە بۆ پەیوەندیی ڕژێمی جۆلانی بە تیرۆریستییەکانەوە.
پێویستە بگوترێ لەگەڵ چڕبوونەوەی شەڕی چەکداری لە نێوان ڕژێمی جوڵانی و هێزەکانی هەسەدە، ئەو هێزانە لە ژمارەیەک زیندان کشاونەتەوە و کۆنترۆڵی ئەو زیندانانە کە تیرۆریستییەکانیان تێدابووە کەوتە دەست ڕژێمی جوڵانی.
Your Comment