بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیاڵ، کۆمەڵە پەیامێکی نهێنیی ئیمانۆئێل مەکرۆن، هاوتای فەڕەنسیی خۆی لەبارەی پرسە جیهانییەکان و لەوان ئێران و سووریای ئاشکرا کرد.
مەکرۆن لەو پەیامانەدا وێڕای ئاماژە بەوەی کە هێشتا لە هەڵوێستی ئەمریکا هەمبەر بە گرینلەند تێنەگەیشتووە، پێشنیاری بە ترامپ داوە کە کۆبوونەوەی گرووپی 7 لە پاریس بەڕێوە بچێت و ڕووسیا و وڵاتانی تری وەک ئۆکراین، دانیمارک و سووریا، بانگهێشتی ئەو کۆبوونەوەیە بکرێن.
هەروەها سەرۆک کۆماری فەڕەنسا لەو پەیامانەدا بە ترامپی ڕاگەیاندووە کە لە پرسی سووریادا تەواو هاوڕای ترامپە و ئەوان دەتوانن سەبارەت بە ئێران "هەنگاوی زۆر گەورە" هەڵبگرن.

Your Comment