AP ١٤٠٤ بەفرانبار ٢٧ ١٨:١٠

واشنتۆن: ئێران بڕیارە هێرش بکاتە سەر بنکەکانی ئەمریکا

واشنتۆن: ئێران بڕیارە هێرش بکاتە سەر بنکەکانی ئەمریکا

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئیدعای کرد کە ڕاپۆرتگەلێکی لەبارەی بڕیاری ئێران بۆ هێرش‌کردنە سەر بنکەکانی ئەو وڵاتە لە ناوچەدا، دەست کەوتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الجزیرە"، اپاش پاشەکشێی دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە هەڕەشەی سەربازیی لە دژی ئێران، ئەمجار وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە ئیدعای کردووە کە ڕاپۆرتگەلێکی لەبارەی بڕیاری ئێران بۆ هێرش‌کردنە سەر بنکەکانی ئەو وڵاتە لە ناوچەدا، دەست کەوتووە.

لە ڕاگەیێندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا هاتووە: ئەگەر کۆماری ئیسلامی ئێران هێرش بکاتە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا، بەرەوڕووی هێزێکی چاوەروان‌نەکراو دەبێت. ئێمە پێشتر وتوومانە و دەیڵێینەوە کە لەگەڵ سەرۆک‌کۆمار ترامپ گەمە مەکەن.

News ID 58322

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha