AP ١٤٠٤ بەفرانبار ٢٠ ١٢:١٣

موهاجرانی: قومار لەسەر بنەماڵەی شکست خواردوو، هەر شکست دەهێنێت

موهاجرانی: قومار لەسەر بنەماڵەی شکست خواردوو، هەر شکست دەهێنێت

وتەبێژی دەوڵەتی ئێران وتی: هیچ نموونەیەکی هاوردەیی و هیچ پاڵپشتیەکی دەرەکی، ناتوانێت جێگرەوەی ڕەوایی خەڵک و سەرمایەی کۆمەڵایەتی بێت و هەر ستراتیژیەک کە ئەو بنەما پشت گوێ بخات، هەر شکستی دەهێنێت.

فاتمە موهاجرانی وتەبێژی حکومەت لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی ڤەنزوێلا و سەرەنج نەدانی ترامپ بۆ بەکارهێنانی ئۆپۆزسیۆنی دژبەری مادۆرۆ لە ئیدارەی ئەو وڵاتە و پەیامەکەی بۆ لایەنەکانی دەرەوەی ئێران و دژبەری کۆماری ئیسلامی، ڕایگەیاند: گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە لە ڤەنزوێلا جارێکی دیکە ئەو ڕاستیەی ئاشکرا کرد کە هێزە دەرەکیەکان، لەوانە ئەمریکا، هەمبەر هێزە سیاسیە لایەنگر یان دژبەرەکانی حکومەتە سەربەخۆکان، نە لەسەر بنەما، بەڵکوو بەس بە پێی بەرژەوەندی کاتی و لێکدانەوەی سیاسی خۆیان بڕیار دەدەن. لێدوانە فەرمیەکانی بەرپرسانی ئەمریکی سەبارەت بە سیناریۆی جێگیر کردن لە ڤەنزوێلا و دوور کەوتنەوەی ئاشکرا لەگەڵ هەندێک کەسایەتی ئۆپۆزسیۆن، نموونەیەکی ئاشکرا لە ئەو ڕوانگەیەکی کەڵکوەرگرتنە.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو ئەزموونە، پەیامێکی ڕوونی بۆ ئەو لایەنانە هەیە کە پێیان وایە دەتوانن بە پشت بەستن بە پاڵپشتی دەرەکی، گوشاری دەرەکی یان دەستێوەردانی هێزە سەروو ناوچەییەکان، ڕێگای گۆڕانکاری ناوخۆیی وڵاتەکان بگۆڕێت یان داهاتووی گەلێک دیاری بکات. مێژووی سەردەمی ناوچەکە و جیهان نیشانی داوە کە ئاوەها باسگەلێک، لە کاتە هەستیارەکاندا، یەکەم قوربانیانی گۆڕانی یەکمایەتی دەسەڵاتە دەرەکیەکان بوون.
موهاجرانی وتیشی: بۆ ئەو هێزانەی کە ئەمڕۆ لەسەر گەڕانەوەی نموونە و بنەماڵەی شکست خواردووە مێژووییەکان قومار دەکەن، ئەو گۆڕانکاریە وەبیر هێنەرەوەی ڕاستیەکی بنەڕەتیە کە هیچ نموونەیەکی هاوردەیی و هیچ پاڵپشتیەکی دەرەکی، ناتوانێت جێگرەوەی ڕەوایی خەڵک و سەرمایەی کۆمەڵایەتی بێت و هەر ستراتیژیەک کە ئەو بنەمایە پست گوێ بخات، هەر سکشت دەهێنێت.
News ID 58200

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha