بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پزشکیان لە دیداری هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا وتی: ئەگەر وڵاتانی ئیسلامی لە چوارچێوەی یەک ئیرادەدا لەسەر بنەمای یەکگرتوویی و لێکنزیکبوونەوە و ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان بجووڵێن، هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت کێشە بۆ گەلانی موسڵمان دروست بکات.
سەرۆک کۆمار بە جەختکردنەوە لەسەر هەستیاری دۆخی ئێستای جیهانی ئیسلام زیادی کرد: لە کاتێکدا کە دوژمنە هاوبەشەکانی گەلانی موسڵمان بە دوای زیادکردنی فشاردان، چاوەڕوان دەکرێت وڵاتانی ئیسلامی هەلومەرج بۆ یەکتر ئاسان بکەن و دوور بکەونەوە لە ئاڵۆزکردنی بابەتە.
وتیشی: ئێمە براین لەگەڵ یەکتر و پێویستە پەرە بە پەیوەندییەکانمان بدەین، هەروەها پێمان وایە تیرۆر و چەک هەرگیز ئەو سنوورانە نابەزێنن کە لەلایەن خەڵکەوە تێدەپەڕێنرێت بە بازرگانی و زانست و کولتوور."
Your Comment