AP ١٤٠٤ گەڵاڕێزان ٢٢ ١٢:٤٧

سپای پاسداران: مەودای بڕینی مووشەکەکانمان کەم ناکەینەوە

سپای پاسداران: مەودای بڕینی مووشەکەکانمان کەم ناکەینەوە

جێگری فەرماندەی گشتی سپا وتی: پاگەندەکانی دوژمن سەبارەت بە سنووردار کردنەوەی مەودای مووشەکەکان ناکارناسانەیە و توانی سپا تەواو و پێشکەوتوویە و درێژە دەداتە ڕێگای خۆی.


بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار عەلی فەدەوی جێگری فەرماندەی گشتی سپا لە پەراوێزی ڕێوڕەسمی بیرهێنانەوەی شەهیدانی هەوافەزای سپا، لە وەڵام بە پرسیارێک لەسەر پاگەندەکانی دوژمن سەبارەت بە ئەگەری سنووردار کردنەوەی مەودای بڕینی مووشەکە بالستیکەکانی ئێران ڕایگەیاند: هەندێک باس لە ئەو بارەوە دەکرێت کە قەد لێزانانە نییە و لە ئەو بارەوە شتێک نازانن.


سەردار فەدەوی زیادی کرد: ئایەتوڵڵا خامنەیی لە بواری مەودای بڕینی مووشەکەکان، سنوورێکی دیاری کردووە و ئێمەش بە پێی ئەوە دەچینە پێشەوە و ئەو بابەتە هیچ پێوەندیەکی بە نەتوانینی سپای پاسدارانەوە نییە.
جێگری فەرماندەی گشتی سپا جەختی کرد: سپای پاسداران کۆمەڵێکی زیندوو و پێشکەوتوویە و درێژە دەداتە ڕێگای خۆشی.



News ID 57544

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha