بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوە هەواڵییەکان بڵاویان کردەوە کە پێکدادان لە نێوان هێزەکانی هەسەدە و هێزەکانی حکومەتی کاتیی سوریا لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب دەستیپێکردووەتەوە.
ئەم پێکدادانانە بە چەکی قورس لە گوندەکانی ڕەسم ئەلحەرمال، ئەلشوەیلیح، حەمیمە و ئەلقیتا لە دەوروبەری شارۆچکەی دێرحەفەر لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب ڕوودەدەن.
هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن باس لەوە دەکەن کە ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی حکومەتی کاتیی سوریا لە ئەنجامی هێرشی مووشەک بۆ سەر بارەگایەک لە گوندی حەمیمە بریندار بوونە.
Your Comment