بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، دوابەدوای هێرشی نامرۆڤانەی ئیسرائیل بۆ سەر پاپۆڕەکانی کاروانی سەموود و ڕاگرتنی چەندین پاپۆڕ و دەستگیر کردنی چالاکەکان، هاووڵاتیانی زۆربەی وڵاتانی ئەورووپی بۆ بەرێوەبردنی خۆپیشاندان هاتنە سەر شەقام.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان ئەو خۆپیشاندانە لە ئیتالیا، بەلژیکا، ئەڵمانیا، فەڕەنسا، یۆنان، تورکیا ، لۆزانی سویسڕا، کۆریای باشووری، تونس، شیلی، ڤێنزۆئێلا، بولیڤی، ئیسپانیا، و ... لە ئارادایە.
کاروانی جییانی سەموود بریتی لە زیاتر لە 50 پاپۆڕە کە بۆ شکستی گەمارۆی غەززە بەرەو ئەو ناوچە کەوتنە ڕێ و لە درێژەی ڕێگاکەیاندا و لە 70 مایلی کەناراوەکانی غەززە، لەگەڵ هێرشی نامرۆڤانەی ئیسرائیل بەرەوڕوو بوونەوە. ئەو ڕژیمە ژمارەیەک لە پاپۆرەکانی کاروانی سەموودی ڕاگرتووە و ژمارەیەک چالاکیشی دەستگیر کردووە.
Your Comment