AP ١٤٠٤ خەرمانان ٣٠ ٢٠:٤٠

هۆشداریی سەبارەت بە شەپۆلی ڕفاندنی کوردەکان لە سووریا

هۆشداریی سەبارەت بە شەپۆلی ڕفاندنی کوردەکان لە سووریا

ناوەندێکی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند کە لە دەسپێکی ساڵی 2025 ەوە تا ئێستا نزیک بە 200 هاووڵاتی کورد لە ناوچە جیاجیاکانی سووریا لەوانە دیمەشق ڕفێندراون. ئەو ناوەندە ئەو حاڵەتانە دەداتە پاڵ نەبوونی چاوەدێری حکومەتی کاتی ئەو وڵاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی کۆ کردنەوەی بەڵگەکان لەسەر توندوتیژی کە لە سەرەتای شەڕی ناوخۆییەوە چالاکی خۆیان بۆ تۆمار کردنی حاڵەتەکانی پێشێل کرانی مافی مرۆڤ لە ئەو وڵاتە دەستپێکردووە، ڕاپۆرتی دا تەنیا لە مانگی سیپتەمبەر لانیکەم 14 هاووڵاتی کورد لە ناوچە جیاجیاکان لەوانە عەفرین و حەلەب ڕفێندراون.

بە وتەی ئەو ناوەندە لە سەرەتای جوونەوە تا کۆتایی ئووتی 2025، بە گشتی 190 هاووڵاتی کورد لەوانە دوو منداڵی ژێر 18 ساڵ، 9 ژن و 56 نەخۆش ڕفێندراون. ئەو ناوەندەی ژمارەی ڕاستەقینەی ڕفێندراوەکان زیاتر دەخەمڵێنێت چونکوو زۆرێک لە ئەو بنەماڵەگەلە بەهۆی نیگەرانی ئەمنیەتی خۆیان لە ڕاپۆت دان دەبوێرن.

ئەو ناوەندە جەختی کرد کە ئەو ئۆپراسیۆنانە لەلایەن کەسانی چەکدارەوە ئەنجام دەدرێت کە بە بێ حکومی دادگا هێرش دەکەنە سەر ماڵەکان یان لە وێستگەکانی پشکنینی کەسەکان دەستگیر دەکەن. ئەو ناوەندە بێدەنگی و نەبوونی چاوەدێری یاسایی لەلایەن بەرپرسانی سووریاوە بە توندی خستووەتە بەر ڕەخنەوە.

News ID 56881

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha