بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵدەری ڕۆیتێرز ڕاپۆرتی دا کە چەندین دیپلۆماتی باڵای ئەمریکا کە بەرپرسی دۆسیەی سووریا بوون، لە ڕۆژانی دواییدا بە شێوەی لەناکاو لە پۆستەکانیان دوور خراونەتەوە؛ هەوڵێک کە هاوکات لەگەڵ هەوڵی واشنتۆن بۆ تێکەڵ کردنی هاوپەیمانە کوردەکانی خۆی لە پێکهاتەی حکومەتی ناوەندی دیمەشق ئەنجام دەدرێت و نیشانەیەک لە گۆڕانێکی پڕ لە ئاڵۆزی لە سیاسەتی ئەمریکا هەمبەر سووریایە.
پێنج سەرچاوەی ئاگادار بە ڕۆیتێرزیان وتووە کە ئەو گۆڕانە لە پلەتفۆرمی ناوچەیی سووریا کە وەکوو نوێنەرایەتی نافەرمی ئەمریکا بۆ سوریا لە کونسوڵخانەی ئەمریکا لە ئەستەنبۆڵ چالاکی دەکات، ڕووی داوە. سەرجەم دیپلۆماتە دوور خراوەکان راستەوخۆ لەژێر چاوەدێری تام باراک نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا و لە ڕاوێژکارانی نزیک لە ترامپن، چالاکیان دەکرد.
سەرچاوەیەکی دیپلۆماتیکی ئەمریکا جەختی کردووە کە ژمارەیەک لە فەرمانبەرانیSRP هەفتەی ڕابردوو بە شێوەی زۆفرفەملێ و لە چوارچێوەی "دووبارە چنینەوەی تیم" ناچاو بە بەجێ هێشتنی پۆستەکانیان بوون. بە وتەی ئەو سەرچاوە، ئەو بڕیارە پێوەندی بە کێشە سیاسیەەکانی نێوان فەرمانبەران و باراک یان کۆشکی سپیەوە نەبووە.
بەڵام دوو دیپلۆماتی ڕۆژاوایی و دوو سەرچاوەی ئەمریکی دیکە وتوویانە کە ئەو وەلانانە لەناکاو وبێ ئەنقەست بووە و نیشانەیەک لە درزی ناوخۆیی لە ڕوانگەی واشنتۆن هەمبەر سووریایە.
دیپلۆماتێکی ڕۆژاوایی وتی: دەرکردنی دیپلۆماتە ئەمریکییەکان بەهۆی دژایەتی ڕوانگەی ئەوان لەگەڵ باراک سەبارەت بە پرسی هەسەدە و شەرع بوو.
بە نووسراوی ڕۆیتێرز، کێشەکان لەسەر چارەنووسی کوردی سووریا و داهاتووی هێزەکانی سووریای دیمۆلراتیک بووەتە هۆی دەرکردنی کوتەپڕی دیپلۆماتە باڵاکان لە بواری سیاسەتی ئەمریکا.
News ID 56849
Your Comment