AP ١٤٠٤ خەرمانان ١٥ ٠٧:٣٧

بیستەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی کوردی سەقز بەڕێوەدەچێت

بیستەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی کوردی سەقز بەڕێوەدەچێت

بانگهێشتنامەی بیستەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی کوردی سەقز بڵاو بووەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دەبیرخانەی فێستیڤاڵەکە، بە ئامانجی بەرز کردنەوەی ئاستی هونەری شانۆ، ناساندنی کەسایەتییە نوێیەکانی ئەو بوارە و تۆکمە کردنەوەی هاوکاری فەرهەنگی لە نیوەی یەکەمی سەرماوەزی 1404 لە شاری سەقز بەڕێوە دەچێت.

ئەو ڕووداوە بەناوبانگە هونەرییە بە هاوکاری ناوەندە جیاوازەکان و ئەنجومەنی سیاستدانەری بەڕێوە دەچێت و میوانداری گرووپە شانۆییەکان لە ناوخۆ و دەرەوە دەبێت.
ئەو خولە لە فێستیڤاڵەکە بە دروشمی هاوبەشی بۆ سەرمایەدانەری فەرهەنگی بەدوای هاندانی نووسەران، دەرهێنەران و هونەرمەندانی شانۆ بۆ بەرهەمهێنانی بەرهەمی داهێنەرانە و لەسەر بنەڕەتی فەرهەنگ و زمانی کوردییە.
ئەو فێستیڤاڵە لە چەند بەشی نێودەوڵەتی، شانۆنووسی و پێشانگایی و کۆبوونەوەی لێزانی بەڕێوە دەچێت.
بە پێی ڕاگەیاندنی دەبیرخانو، گرووپە شانۆییەکان ئەبێ لانی زۆر تا 10 ی خەزەڵوەری 1404 بەرهەمەکانی خۆیان بنێرنە دەبیرخانەکە. دوایین مۆڵەتی ناردنی شانۆنامە و وێنەکانی فێستیڤاڵی تا 20 ی ڕەزبەر دیاری کراوە.
News ID 56678

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha