بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دەبیرخانەی فێستیڤاڵەکە، بە ئامانجی بەرز کردنەوەی ئاستی هونەری شانۆ، ناساندنی کەسایەتییە نوێیەکانی ئەو بوارە و تۆکمە کردنەوەی هاوکاری فەرهەنگی لە نیوەی یەکەمی سەرماوەزی 1404 لە شاری سەقز بەڕێوە دەچێت.
ئەو ڕووداوە بەناوبانگە هونەرییە بە هاوکاری ناوەندە جیاوازەکان و ئەنجومەنی سیاستدانەری بەڕێوە دەچێت و میوانداری گرووپە شانۆییەکان لە ناوخۆ و دەرەوە دەبێت.
ئەو خولە لە فێستیڤاڵەکە بە دروشمی هاوبەشی بۆ سەرمایەدانەری فەرهەنگی بەدوای هاندانی نووسەران، دەرهێنەران و هونەرمەندانی شانۆ بۆ بەرهەمهێنانی بەرهەمی داهێنەرانە و لەسەر بنەڕەتی فەرهەنگ و زمانی کوردییە.
ئەو فێستیڤاڵە لە چەند بەشی نێودەوڵەتی، شانۆنووسی و پێشانگایی و کۆبوونەوەی لێزانی بەڕێوە دەچێت.
بە پێی ڕاگەیاندنی دەبیرخانو، گرووپە شانۆییەکان ئەبێ لانی زۆر تا 10 ی خەزەڵوەری 1404 بەرهەمەکانی خۆیان بنێرنە دەبیرخانەکە. دوایین مۆڵەتی ناردنی شانۆنامە و وێنەکانی فێستیڤاڵی تا 20 ی ڕەزبەر دیاری کراوە.
Your Comment